چەندین هاوڵاتی کوردی ئەم شوێنە رفێندراون

لە درێژەی ڕەوتی سەرکوتکاری رژێمی ئێرا لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان، ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتییانی سەراوڵەی سەر بە پارێزگای ئیلام، لەلایەن هێزەکانەوە ڕفێندراون، کە ناسنامەی ٢٢ کەسیان ئاشکرا بووە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ڕۆژەکانی سێشەممە، چوارشەممە و پێنجشەممە، ٢٤، ٢٥، ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢، عەلی جەمشیدزادە، موجتەبا سادقی، جواد فریادیان، هیوا حوجەتی، ئەیوب سەید محەممەدی، مێهرداد قەیسەر بەیگی، جەواد موئمنی، سەدرا ماهیگیر، یونس نەعمەتی، ئارش فریادی، ئەشکان سادقی، شێرزاد ماهیگیر، موبین ماهیگیر، ڕوحوڵڵا سادقی، محەممەد گراوەند، ئارنین غەفوریان، ڕامتین غەفوریان، ئەیوب گەڕاوەند، وەحید ئەحمەدی، محەممەدڕەزا فریادیان، ئەمیر حوسێن نەونەهال و سامان ئایین، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندراون.

لەدوای ڕفاندنی ئەو هاوڵاتییانە، هەموویان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە و چارەنووس و دۆخی تەندروستییان نادیارە.

بەوتەی سەرچاوەکانی ئەو رێکخراوە، ژمارەی کەسانی ڕفێندراو لەلایەن هێزەکانەوە لە سەراوڵە، لەم ئامارە زۆرترە و هەتا ئێستا، تەنیا ناسنامەی ئەو ٢٢ کەسە ئاشکرا بووە.

ڕەنگە بە دڵت بن