دوو هاوڵاتی دیکە رفێندراون و چارەنووسیان نادیارە

دوو هاوڵاتی خەڵکی گوندی دێشەمسی سەر بە شاری شنۆ، بە ناوەکانی ئاکام حوسێنی و عیسا ئیبراهیم زادە، لەلایەن هێزەکانی ئێرانەوە ڕفێندراون و چارەنووسیان نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە، ٢ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٢٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢)، دوو هوڵاتیی خەڵکی شنۆ، بە ناوەکانی ئاکام حوسێنی و عیسا ئیبراهیم زادە، ڕفێندراون و تا ئێستا چارەنووسیان نادیارە.

جێی باسە، بەدواداچوونەکانی بنەماڵەکانیان بۆ زانینی چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ئەو دوو هاوڵاتییە لە ناوەندەکانی سەرکوتکاران، تا ئێستا بێ ئەنجام بووە.

ڕەنگە بە دڵت بن