ژنە کوردێک وەک جێگری سکرتێری ژنانی ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست هەڵبژێردرا

گوڵاڵە شەرەفکەندی نوێنەری یەکێتی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران، وەک جێگری سکرتێری ژنانی ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست هەڵبژێردرا.

کۆنگرەی ئینترناسیۆناڵ سۆسیالیست لە وڵاتی ئیسپانیا لە حاڵی بەڕێوەچووندایە و، دەستەی یەکێتیی ژنانی دیموکراتی کوردستانی ئێران، لەو کۆنگرەیە بەشدارن.

گوڵاڵە شەرەفکەندی کادری یەکێتی ژنان، کە لە کاندیدەکانی ئەم کۆنگرەیە بوو، وەک جێگری سکرتێری ژنانی ئینترناسیۆناڵ هەڵبژێردرێ و متمانە بەدەست بێنێت.

سەرکەوتنی ئەو ژنە کوردە، دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ ژنانی کورد، بەتایبەتی ژنانی ڕۆژهەڵات، کە دەتوانن دەنگی خۆیان بە جیهان بگەیەنن.

جێی باسە، ژنانی کورد لەژێر دەستەڵاتی ڕژێمی کۆماری ئیسلامیدا، لەژێر چەوسانەوەیەکی زۆردان، بەڵام خەباتی ئەوان بەتایبەت لە شۆڕشی ژینادا لە ئاستی جیهاندا دەنگی داوەتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن