دادگای باڵای مانهاتنی ئەمەریکا دەستی بە دادگاییکردنی عەبدوڵا فەیسەڵی توندڕەو کردووە، ئەوەش بەهۆی هەوڵدان بۆ دامەزراندن و هاندانی ئافرەتێکی پۆلیسی نیویۆرک بۆ ئەنجامدانی هێرشی تیرۆریستی لە جیاتی دەوڵەتی ئیسلامی.
لەکاتی دادگایەکەدا، داواکاری گشتی، فەیسەڵی تەمەن 59 ساڵی وەک نێردراوێکی داعش و “دەڵاڵی هاوسەرگیری” پێناسە کرد، کە تاوانی تیرۆریستی ئەنجام داوە.
چات & ئیمەیڵەکان
هەروەها تاوانبارکرا بە پەیوەندی کردن لەگەڵ ژنە پۆلیسێکی نهێنی لە ڕێگەی ئیمەیڵ و کاری ڤیدیۆیی، ئەوەش بۆ هاندانی چوونە ناو داعش و ئەنجامدانی هێرش بۆ دەرەوەی وڵات لە 2015 بۆ 2017 روویداوە.
پارێزەری یاریدەدەری قەزا، گاری گالپەرین دەڵێ، پەیوەندیەکی یەکگرتووی لەگەڵ داعش پێکهێناوە و بە دەستەی سوێندخۆرانی وتووە، کە کاری کردووە و هاوکاری داعشی کردووە و ئەرکیشی تیرۆرە.
بڵاوکراوە توندڕەوەکان
بە هاوتەریب داواکاری گشتی ڕوونی کردەوە کە چەتەی لەدایکبووی جامایکا فەیسەڵ، چەند پۆستێکی بڵاوکردۆتەوە، کە تێیدا توندڕەوێتی خۆی دەرخستووە، ئاماژەی بە یەکێک لە قسەکانی ئوسامە بن لادن کردووە کە لە ماڵپەڕەکەی بڵاوی کردۆتەوە.
داواکارانی گشتی وتیان، فەیسەڵ هانی شوێنکەوتووانی دا بۆ کوشتنی ئەمەریکییەکان و، ئامۆژگاری شوێنکەوتوانی کرد: “تۆ دەبێت قوڕگی کافرەکان بە شمشێر ببڕیت”.
بەتۆمەتی وروژاندنی ڕق و کینە
فەیسەڵ کە چوار ساڵی لە زینداندا بەسەربردووە، دوای ئەوەی لە ساڵی 2003 بە تۆمەتی هاندانی ڕقی ڕەگەزی لە بەریتانیا تۆمەتبار کرا، لە ساڵی 2017 لە جامایکای ڕەسەنی خۆی دەستگیرکرا و ڕادەستی نیویۆرک کرا.
تۆمەتە نوێیەکان سزای گونجاوی نێوان حەوت بۆ 25 ساڵ زیندانی هەڵدەگرن، پێشبینی دەکرێت دادگاییەکە تا ناوەڕاستی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ بەردەوام بێت.