تورکیا: هێرشی زەمینی دەگاتە سەر رۆژئاوا

وتەبێژی سەرۆکایەتی تورکیا، دووپاتی کردەوە کە لەهەر کاتێکدابی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لە باکووری سوریا ئەنجام دەدە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ئیبراهیم کالن رایگەیاند، دەتوانرێت بەچەند شێوازێک ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە ئەنجام بدرێت و، ئەنقەرەش وادەی خۆی و شێوازی جێبەجێکردنەکەی دیاری دەکات.

لە بەردەوامیدا وتی: “ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی باکووری سوریا، یەکپارچەیی خاکی سوریا دەپارێزن”.

جەختیشی کردەوە کە تورکیا مۆڵەت لە هیچ کەسێک وەرناگرێت بۆ ئەوەی نیگەرانییە ئەمنییەکانی خۆی چارەسەر بکات و، بەرپرسیاریش نییە بۆ هیچ شتێک.

وتەبێژی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئارام حەنا ڕایگەیاند، کە سوپای سوریا لەگەڵ لایەنی ڕوسیادا کۆبوونەوە دەکات، ئەوەش وەک بەشێک لەو شتانەی کە بە هەوڵەکان بۆ پاراستنی سەقامگیری و ڕێگەگرتن لەهەر دەستێوەردانێکی سوپای تورک لە باکووری سوریا.

ڕەنگە بە دڵت بن