بەهۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لە دەستدا

دوای ١٣ ڕۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە، ئیبراهیم شەریفی، کە لە بەرخودانی شاری بۆکان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکان برینداربوو، گیانی لەدەستدا.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیبراهیم شەریفی، تەمەن ٢٩ ساڵی خەڵکی شاری بۆکان، لە رێککەوتی (٢٩ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٢) بەهۆی سەختی برینەکەیەوە لە نەخۆشخانەی “سەید شهدا”ی شاری ئورمیە گیانی لە دەستدا.

بەوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ناوبراو لە ڕەوتی بەرخۆدانی هەفتەی ڕابردووی خەڵکی بۆکان، لە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٥ی خەزەڵوەر لە شاری بۆکان، بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی ئێران بە سەختی برینداربوو.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە سەرەتای دەستپێکی ڕاپەڕینی سەرتاسەری خەڵک، هەتا ئێستا و بە هەژمارکردنی ناوی ئیبراهیم شەریفی، لە کوردستان ١١٩ کەس شەهیدکراون.

لەو نێوەدا، ٧ هاوڵاتی، لەژێر ئەشکەنجەی سەختی دەروونی و جەستەیی ناوەندەکانی سەرکوت، گیانیان لە دەستداوە.

ڕەنگە بە دڵت بن