ئۆکرانیا شەڕەکە دەباتەوە

سەنا مارین، سەرۆکوەزیرانی فینلاند داوای چەکی زیاتر و پشتیوانی بۆ ئۆکرانیا کرد، تا دڵنیا بێت شەڕەکە لە دژی ڕوسیا دەباتەوە.

وتەکانی سەرۆکوەزیرانی فینلاند، لە یەکەم سەردانی بۆ نیوزلەندا و ئوسترالیا کردی، ئەم سەردانە ئامانجی پتەوکردنی پەیوەندییە دیپلۆماسی و بازرگانییەکانی نێوان هەرسێ وڵاتە.

سەنا مارین، لە بارەی کاریگەری هێزی نەرمی وڵاتانی بچووکی وەک فینلاند و نیوزلەندا، وتی: “کاتێک دێیت بۆ ئۆکرانیا پێویستمان بە هێزی قورسە”.

ئەوان پێویستیان بە چەک و هاوکاری دارایی و مرۆیی هەیە، هەروەها پێویستە دڵنیابنەوە کە هەموو ئەو پەنابەرانەی لە ئۆکرانیا هەڵاتوون، لە ئەوروپا پێشوازییان لێ دەکرێت.

لەگەڵ دەستپێکردنی جەنگ لە ئۆکرانیا، فینلاند و سوید، وازیان لە سیاسەتی درێژخایەنی خۆنەویستی سەربازی هێنا و، داوای چوونە ناو ناتۆیان کرد، هەردوو وڵات هێشتا بەدوای ڕەزامەندی تورکیا وێڵن.

مارین، ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، کە فینلاند پێشتر 10 بارگەی چەکی گەیاندە ئۆکرانیا، وتیشی: “بەهۆی سنوورە هاوبەشەکەی لەگەڵ ڕوسیا کە 1300 کیلۆمەتر درێژە، ئەو شەڕە لەلایەن فینلاندەوە بەشێوەیەکی بەرچاو ئیدانە کراوە”.

ڕەنگە بە دڵت بن