لەکاتێکدا سنوورەکانی توندکردوون سەدان کۆچبەر گەیشتوونەتە ئەو وڵاتە

هەوڵەکان بۆ قاچاخچێتی لە بیلاڕوسەوە بۆ ناو یەکێتی ئەوروپا بە نایاسایی بەردەوامە، بە وتەی بەرپرسی پاسەوانی سنووری لیتوانیا، هەوڵەکان زۆر بەشێوەیەکی بەرچاو زیادیان کردووە.

دەستەڵاتدارانی لیتوانیا لێکۆڵینەوە لە زیاتر لە 150 دۆسیەی دژی قاچاخچییە گومانلێکراوەکان دەکەن، کە لە ڕێگەی بیلاڕوسەوە هەوڵیانداوە بە نایاسایی کۆچبەران بهێننە ناو یەکێتی ئەوروپاوە، ڕیمانتاس پێتراوسکاس، جێگری سەرۆکی پاسەوانی سنوورەکە، بە بی ئێن ئێسی ڕاگەیاند، کە لە دە مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، 154 لێکۆڵینەوە لە قاچاخچێتی هاوڵاتیان لە سنووری دەوڵەتدا کراوە.

پێتراوسکاس ئاماژەی بەوەدا، کە لە مانگی تشرینی دووەمدا شەش هەوڵی قاچاخچێتی ئەنجامدراون، لەگەڵ لێکۆڵینەوەکان لەسەر زیاتر لە 100 حاڵەتی ئۆپەراسیۆنی قاچاخ لەلایەن لایەنی بیلاڕوسیاوە.

ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە نزیکەی 50 کەس هەوڵیانداوە بە قاچاخ لە شوێنی نیشتەجێبوونی کاتی خۆیان لە لیتوانیا رابکەن، ئەو بەرپرسەی سنوورەکە بە بەراورد بە ژمارەکان گوتی: “ئەمە زیادبوونێکی گەورەیە، لەوکاتەدا 70 هەوڵی قاچاخچیەتی لە ماوەی هەموو ساڵدا تۆمارکراوە.

لیتوانیا سنووری نزیکەی 680 کیلۆمەتر لەگەڵ بیلاڕوس هاوبەشە، کە بەشێکە لە سنووری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، بارودۆخی ئەوێ لە کۆتاییەکانی هاوین و پاییزی 2021 بەرز بوویەوە، هەزاران کەس هەوڵیانداوە بە نایاسایی بچنە ناو یەکێتی ئەوروپاوە، یەکێتی ئەوروپا ئەلێکساندەر لوکاشینکۆی سەرۆکی بیلاڕوسی تۆمەتبارکردووە بە ڕێکخستنی گەشت بۆ کۆچبەران.

پاسەوانانی سنووری لیتوانیا، لەسەرەتای مانگی ئابی 2021ەوە ڕێگرییان لە چوونەژوورەوەی کۆچبەران کرد، لە ئەنجامدا تا کۆتایی ساڵ زیاتر لە 8 هەزار و 100 کەس بە نایاسایی لە سنوورەکە پەڕیونەتەوە، بەگوێرەی زانیارییە فەرمییەکان تا ئێستا زیاتر لە 10 هەزار کۆچبەر لەساڵی 2022دا پەڕیونەتەوە.

ڕەنگە بە دڵت بن