سوودەکانی پیاسەکردن و رۆیشتن زۆر ناسراون، بەڵام ئایا ڕۆیشتن بۆ دواوە هیچ کاریگەرییەکی تەندروستی هەیە؟
کاتێ بەرەو دواوە بڕۆین ئەستەم دەبێت، چونکە مێشکمان زۆر دەخایەنێت کە پێداویستییە زیادەکان بۆ رێکخستنی ئەم سیستەمانە چارەسەر بکەن، هەرچۆنێک بێت، سوودی تەندروستی زۆر لەگەڵ خۆیدا دەهێنێت.
بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی رۆژهەڵاتی لەندەن، ڕۆیشتن بۆ دواوە سوودی زۆری هەیە، کە زۆر بەشێوەیەکی بەرچاو باڵانس باشتر دەکات.
ڕۆیشتن بۆ دواوە دەتوانێت ڕۆیشتن بەرەو پێشەوە باشتر بکات و، هاوسەنگی بۆ ئەو کەسانەش دەگێڕێتەوە، کە هەوکردنی ئێسکی ئەژنۆیان هەیە.
ڕۆیشتن بەرەو دواوە، دەبێتە هۆی هەنگاوی کورتتر و دووبارەتر و باشترکردنی خۆڕاگری ماسولکەکانی خوارەوەی قاچەکان، هاوکات کەمکردنەوەی قورسایی سەر جومگەکانمان، هەروەها حەسانەوەی ئازارە باوەکانی ئازاری پاژنەی پێ، هۆکارێکیش دەبێ بۆ کەمکردنەوەی ئازاری درێژخایەنی خوارەوەی پشت.
بەگوێرەی توێژینەوەکە، ئەنجامەکانی لە ماڵپەڕە پزیشکییەکە Studyfinds بڵاو کراونەتەوە، ڕۆیشتن بۆ دواوە یارمەتی ئەو نەخۆشانە دەدا، کە نەخۆشی دەماریان هەیە، یا پێشتر تووشی جەڵتە بوون، ئەوەش بۆ باشترکردنی هاوسەنگییان.
بۆ ئەوانەی کە دەیانەوێت کێشیان دابەزانێنن، ڕۆیشتن بۆ دواوە کالۆری دەسوتێنێت بە ڕێژەی ٤٠ لە سەدی بەرزتر لەوەی بە هەمان خێرایی بەرەو پێشەوە بڕوات.
توێژەران لە توێژینەوەکەدا ئامۆژگاری ئەوەیان کرد، کە کەسەکە بە چەند هەنگاوێک دەست بە ڕۆیشتن بۆ دواوە بکات، لە کاتێکدا سەر و سینگ بە سەرەوە دەهێڵێتەوە لە کاتێکدا ئەو کەسە قاچی بۆ هەر هەنگاوێک بە پەنجەی گەورەوە بۆ دواوە درێژ دەکاتەوە و بەرەو پاژنەی بڕوات.