ئەمەریکا: نیازی گۆڕینی ڕژێمی ئێرانی هەیە

لە کاتێکدا واشنتۆن جەختی لەسەر پشتگیریکردنی خۆپیشاندانەکانی ئێرانی بە تەواوی ڕاگەیاندووە، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا جەختی لەسەر پێویستی گۆڕینی ئەو ڕژێمە کردەوە، کە گرینگی بەخواستی گەلانی ئێران بۆ گۆڕان بدات.

سایتی ئەلعەربییە لە سەرچاوەیەکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەوەی خستەڕوو، کە دەستەڵاتدارانی ئێران بەردەوامن لە توندوتیژی و سەرکوتکردنی ئازادییەکان، تەنانەت لە دەرەوەی وڵاتیش کار بۆ کپکردنی چالاکوانان دەکات.

هەروەها ڕەخنەی لە بەردەوامی ڕژێمی ئێران لە بەکارهێنانی شێوازی سەرکوت دژی خۆپیشاندەران گرت.

ئەمە چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات، کە وەزارەتی ناوبراو لیستێکی ئەو وڵاتانەی بڵاوکردەوە، کە ئازادی ڕادەربڕین و ئایینیان پێشێلکردووە، وەک ئێران و چین، روسیا.

ئەم پێشهاتە لە کاتێکدا هات کە هەفتەی ڕابردوو، سوپای پاسداران ڕایگەیاند بەهۆی خۆپیشاندان و ناڕەزایتییەکانی چەند مانگە، زیاتر لە 300 هاوڵاتی ئێرانی گیانیان لەدەستداوە.

هەر لەمبارەوە، ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیی ئێران، جگە لە ژمارەی گیان لەدەستدانی هاوڵاتیان، زیانی توندوتیژییەکانی بە ملیۆنان دۆلار خەمڵاند.

س، ح

ڕەنگە بە دڵت بن