ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی وێبنارێکی سازکرد

راگەیاندنی کۆندراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، لەسەر پرسی کوردی رۆژئاوا، وێبنارێکی بۆ نووسەر و سیاسەتمەدار، عەبدولباقی حسێن سازکرد، کە تێیدا ناوبراو، باسی لە مێژووی کوردانی رۆژئاوا کرد، هاوکات روانگەی خۆیشی لەسەر رەوشی ئێستا و چارەسەری کێشەکانی کورد لە سوریا خستەڕوو.

ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە، رێککەوتی 04.12.2022 ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی، بەشێوەی ئۆنلاین و لە ڕێی پرۆگرامی Zoom، وێبنارێکی بۆ نووسەر و سیاستمەدار عەبدولباقی حسێن، لەژێر ناونیشانی مێژووی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان ساز کرد.

مامۆستا عبدولباقی حسێن، مێژووی گەلی کوردی لە ڕۆژئاوای کوردستان و، لە ڕووی سیاسی و ڕۆشنبیری شرۆڤەکرد، سەرەتا لە دیرۆکی کوردی ڕۆژئاوا، لەدوای کۆتایی جەنگی جیهانی یەکەم و، لە هەمبەر ڕێککەوتنی سیڤەر و دواتر بۆ پەیماننامەی لۆزان و، دروستبوونی هێزی سیاسی کوردستانی لە سوریا باس کرد، وە بە چەند تەوەرێک شیکارییەکی وردی لەسەر مێژووی ڕۆژئاوای کوردستان ڕوونکردەوە.

دواتر روانگەی خۆی لەسەر ڕەوشی ئێستا و هەڵوێستی لایەنەکان و ئیدارەی ڕۆژئاوای خستەڕوو، هاوکات چارەسەریشی بۆ کێشەکان و دەرچوون لە ئاستەنگی سیاسی و کۆدەنگی لایەنە سیاسییەکانی بۆ بەرەوپێشبردنی پرسی کوردیشی خستەڕوو.

جێی باسە، لەکۆتاییدا، بەشێک لە ئامادەبووان سەرنج و تێبینیان لەسەر تەوەرەکان شیکردەوە و، پرسیاریش لەسەر تەوەرەکان کرا و، دواتر مامۆستا عبدولباقی حسێن، وەڵام و شرۆڤەی زیاتری بۆ بابەتەکان کرد و، بۆماوەی چەند کاتژمێر وێبنارەکە بەردەوام بوو.

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن