هۆڵەندا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەهاوکاری چەند کۆمەڵەیەکی کوردی ڕۆژی ئاڵای کوردستان بەرز ڕادەگرن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-هۆڵەندا، بە هەماهەنگی چەند کۆمەڵەیەکی کوردی لەو وڵاتە، رۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان بەرز رادەگرن و داواش لە کوردانی شاری ئارنهێم دەکەن، لە رێککەوت و شوێنی دیاریکراو بە ئاڵای پیرۆزی کوردستانەوە ئامادەبن.

بەبۆنەی ڕۆژی ئاڵای پیرۆزی کوردستان، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە هەماهەنگی لەگەڵ چەند کۆمەڵەیەکی کوردی، لە وڵاتی هۆڵەندا ئاگاداری کوردستانیانی شاری ئارنهێم دەکاتەوە، کە ڕۆژی شەممە، رێککەوتی 17.12.2022 هەمووان بەیەکەوە و، بە هێنانی ئاڵای کوردستان، ئەو ڕۆژە پیرۆزە بەرز ڕابگرین.

رۆژ: شەممە 17.12.2022

کاتژمێر: 13:00ی دوانێوەرۆ

ناونیشان: Gele Rijders Plein Arnhemcentrum

بۆ پێوەندی و زانیاری زیاتر پەیوەندی بەدوو ژمارە تەکەفونە بکەن :-

0031620044245

0031615064975

ڕەنگە بە دڵت بن