بۆ خۆپیشاندەران: ڕەحمتان پێ ناکەین

پاش داواکردنی بەشداری بەرفراوان لە خۆپیشاندان و مانگرتنی سەرتاسەری، سوپای پاسدارانی ئیسلامی ئێران، بێ بەزەییانە هەڕەشە دەکات و دەڵێن، رەحمتان پێناکەین.

ئاژانسی هەواڵی تەسنیمی نیمچە فەرمی ئێران بڵاویکردەوە، کە هێزە ئەمنییەکان هیچ بەزەییەکیان بەرامبەر خۆپیشاندەران نابێت، ماڵپەڕەکە ئەوانیشی وەک ئاژاوەگێڕ و تیرۆیست ناوبردووە.

هەروەها حکومەتی ئێران ستایشی ئەو هەڵوێستەی دەزگای دادوەری کردووە، کە لە خۆپیشاندانەکان داوایکردووە خێرابکرێت لە سزادنی ئەو کەسانەی لە ئەنجامدانی تاوانی دژ بە ئاسایشی نیشتمان و ئیسلام بەشداربوون.

ئەمنستی ئینتەرناشناڵ بڵاویکردەوە، کە تا ئێستا بەلایەنی کەمەوە شەش کەس لەو خۆپیشاندەرانەی ئێران دەستگیرکراون، لە دادگایکردنەکاندا سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

ناوبراو، وتیشی: دەستەڵاتدارانی رژێمی ئێران سزای لە سێدارەدان وەک ئامرازێکی سەرکوتی سیاسی بۆ دروستکردنی ترس لەناو هاوڵاتیان و کۆتاییهێنان بە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکە بەکاردێنن.

ڕەنگە بە دڵت بن