ئەڵمانیا بەشێوەی یاسایی هاوڵاتیانی وڵاتێک بە مافی پێدانی کار دەباتە وڵاتەکەی

کۆچبەرانی تونسی دەیانەوێت بەشێوەیەکی یاسایی کۆچ بۆ ئەڵمانیا بکەن و، ئابووری پێشەنگی ئەوروپا و کەمی کار، کە بە توندی لە سەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم دەستی پێکردووە، ناچار ئەڵمانیا مافی مانەوەی بە نزیکەی پێنج هەزار و 500 کرێکاری تونسی داوە، تا لە وڵاتەکەی کار بکەن.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی (لومۆندێ)ی فەرەنسی، ئەڵمانیا کە پێشەنگی ئابووریە، بەتایبەتی لەم ساڵانەی دواییدا، 5500 مافی کارکردنی بۆ ئەمساڵ، لە سەرەتای ساڵەوە تا کۆتایی مانگی تشرینی یەکەم، داوەتە کرێکارانی تونس و، لەو وڵاتەوە هاوردەی ئەڵمانیای کردوون.

پێویستی کرێکاران یەکێکە لەو هۆکارانەی کە ئەڵمانیا دەیەوێت پەرە بە دامەزراندنی کرێکاران لە کەرتە جیاجیاکاندا بدا، نەتەنیا لە بواری تەندرووستی و تەکنەلۆجیای زانیاری نا، بەڵکو لە کەرتی خزمەتگوزاری، هوتێل، ڕێستۆرانت و، هەندێکی دیکە، بەشێک لە خاوەنکارەکان، هەوڵ دەدەن گرێبەستی کار، مەشقی پیشەیی، یا تەنانەت خولی زمانیشیان بۆ دەکەنەوە.

هۆکارەکان بۆ کۆچکردن

تونسییەکان بە خێرایی خێزانەکانیان یەکدەخرێنەوە بۆ ئەڵمانیا، چونکە تونسییەکان بە زمانی بیانی ڕاهاتوون و کراوەن بۆ تێکەڵبوون بە کلتورەکانی دیکە” رەحمان کۆچبەرێکە، کە بەشێوەیەکی یاسایی چۆتە ئەڵمانیا وتی: “دەبێت لە عەقڵییەتی ئەو شوێنە تێبگەیت، ئەوکات بڕۆیتە ئەوێ، ئەڵمانییەکان کاری زۆر دەکەن و پشت بە جدییەتی کارەکە و هاندانی گەنجان دەبەستن”.

“ئەڵمانیای باشتر”

ئەلیاس جێلاسی تەمەن 28 ساڵ، کە پەرستیارە، ناچارە بڕیاری کۆچکردن بدا، دوای سێ ساڵ خوێندن و ڕاهێنان لە نەخۆشخانەکاندا، بەهۆی کەمی ئامێرەوە دەناڵێنن، ئەوەش دەبێتە هۆی ناکۆکی لەگەڵ هاوڵاتیان و ئەستەمکردنی کار، بەڵام ئەو کۆچبەرانە هیواخوازن لە تەمەنی پەنجا ساڵیدا بگەڕێتەوە وڵاتەکەیان.

تونس بە قەیرانێکی سەختی ئابووریدا تێدەپەڕێت، وە هەروەها قەرزێکی گشتی گەورەشی لەسەرە، کە لە کاتی کۆڤید-19 زیاتری کردووە، پاشان شەڕی ئۆکراینا و ئەو قەیرانە سیاسییەی کە لە مانگی تەموزی 2021دا، سەرۆک قەیس سەعید دەستەڵاتی گرتە دەست، خواستی گەنجان بۆ جێهێشتنی تونس زۆر زیادی کرد.

لە دوو تونسی یەکێکیان بەنیازە ولاتەکە بەجێبهێڵێت، (زیاتر لە 40 هەزار ئەندازیار لەپێنج ساڵی ڕابردوودا کۆچیان کردووە، وە زیاتر لە 3300 پزیشکیش)، ئەوە بەشێوەیەکی یاسایی، بەشێوەی نایاسایی (زیاتر لە 16000 تونسی لەسەرەتای ساڵی 2022ەوە کۆچیان کردووە).

ڕەنگە بە دڵت بن