میدیا خۆجێییەکان ڕایانگەیاند، پۆلیسێک تۆمەتبارە بە ئەنجامدانی توندوتیژی بەرانبەر بە مێرمنداڵێکی تەمەن 15 ساڵ و، ناچارکردنی یەکێکی دیکە تا لە ناوەڕاستی شەقامێک خۆی رووت بکاتەوە.
بە گوێرەی ماڵپەڕی تیتی ۆمنی سویدی، ئەو پۆلیسە بە توندی لە سکی مێرمنداڵەکەی داوە و، لە ناوەڕاستی شەقامێکی ستۆکهۆڵم مێرمنداڵێکی دیکەی ناچارکردووە، هەموو جل و بەرگەکانی دابکەنێت.
ڕۆژنامەی داگێنس جوریدیک نووسیویەتی، ئەو سێ منداڵە لە ڕێستۆرانتێکدا بەشداری ئاهەنگێکی لەدایکبوونیان کردبووە، بۆیە بەرەو پاسەکە ڕایانکردووە بۆ ئەوەی درەنگ نەکەونەوە بۆ ماڵەوە، بەڵام ئوتۆمبێلێک وەستا و سێ کارمەندی پۆلیس بە جلی تایبەت لێی دابەزین
لەبەرانبەردا پۆلیسەکان ڕایانگەیاندووە، کە لەوکاتەدا بەبوونی هێرشێک لەو شوێنە ئاگادار کراونەتەوە، بۆیە گەڕانێکیان ئەنجام داوە، کاتێ بینیویانە ئەو گەنجانە بەشێوەیەکی سەیر رادەکان، پێیانوابووە تاوانبارەکان ئەو گەنجانەن، بەڵام بە خێرایی بۆیان دەرکەوتووە کە بێتاوانن.
جێی باسە، لەسەر ناچارکردنی مێرمنداڵێکیان بە خۆڕووتکردنەوە، ئەوەشیان روونکردۆتەوە، کە بەشوێن چەکدا گەڕاون، نەک مەبەستی سوکایەتییان بووبێت.