چەندین شاری رۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی سەرتاسەریان ئەنجامدا

لەدوای بڵاوکرانەوەی بانگەوازەکان بۆ بەڕێوەچوونی مانگرتن و خۆپیشاندان لە سێ ڕۆژی ١٤، ١٥ و ١٦ی سەرماوەز، لە یەکەم ڕۆژی دەستپێکی ئەو مانگرتنانە و هەتا کاتی بڵاوبوونەوەی ئەم هەواڵە، دوکان و بازاڕی ٢٩ شاری کوردستان لە پارێزگاکانی ئیلام، کرماشان، سنە و ئورمیە، مانیان گرتووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە وەڵامی بانگەوازەکان بۆ مانگرتنی سەرتاسەری، دوکان و بازاڕ و کاسبکارانی ٨ شاری پارێزگای کرماشان، کە بریتین لە پاوە، جوانڕۆ، گیەڵان، ڕوانسەر، شاباد، کۆزەران، کەنگەڤەر و کرماشان، مانیان گرتووە.
هەروەها لە ١١ شاری پارێزگای سنە، پەیوەست بوون بە مانگرتنەوە، ئەم مانگرتنانە لە شارەکانی دیواندەرە، سنە، دێولان، سەقز، کامێران، مەریوان، قوروە، بانە، موژژ، کانی دینار و دیواندەرە، پشتڕاست کراونەتەوە.

لە ٤ شاری ئیلام، ئاودانان، سەراوڵە و دەڕەشار لە پارێزگای ئیلام و، هەروەها لە ٦ شاری بۆکان، شنۆ، ئورمیە، مەهاباد، تیکاب و سەردەشت لە پارێزگای ئورمیە، بازاڕیان و کاسبکاران دوکانەکانیان داخستووە و مانیان گرتووە.

ڕەنگە بە دڵت بن