ڕەنگە هەندێک پێیان وابێت کە ئەم وێنەیە تەنیا سەرابێکە لە ئەنجامی پلەی گەرمی بەرز لە بیابانی سعودیەدا، بەڵام وێنەگر خالید ئەلعەنزی دووپاتی دەکاتەوە کە ڕاستە و ئەو وێنانەی هەیە کە دەیسەلمێنێت ڕاستە.
بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تۆڕی هەواڵی ئەمەریکایی “سی ئێن ئێن”، سەبارەت بە بەردێکی زەبەلاح، کە لە لمەکە دەردەکەوێ و شێوەی ماسییەکی وەرگرتووە، ئەوەی جێگای سەرسوڕمانە، سەبارەت بە وێنەکە ئەوەیە، کە “بەردی ماسی” بە لم دەورە دراوە و وەک کەشتییەک لە بیابانەکەدا دەردەکەوێت، لە کاتێکدا ئەوانی دیکە لە شێوەی ژێردەریایی دەردەکەون.
ئەلعەنزی گوتی، وێنەکەی بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان گرتووە و، شوێنەواری لە ناوچەی ئەلعەلای سعودیەیە.
ئەو ڕوونیکردەوە: “کاتێ ناوچەکەم بە دۆکیۆمێنت دەکرد، دیمەنێکی شاخ لەبەردەممدا دەرکەوت، کە شێوەی ئەوە دەردەخاتە وەک ماسییەک بێت لە دڵی بیاباندا”.
وێنەگرە سعودییەکە ئەوەشی خستەڕوو، ڕەنگە یەکەم مرۆڤ نەبووبێت کە تێبینی دروستبوونی بەردی کردبێت، بەڵام لەو بڕوایەدایە کە ئەو لە ڕوانگەی ئاسمانییەوە یەکەم کەس بووە چاوی پێکەوتبێت.
هەر کە ئەلعەنزی وێنەکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بڵاو کردەوە، هەندێک تەنانەت بە پاشماوەی دڕندەیەکی گەورەی دەریایی لێکیان دایەوە.
وێنەگرەکەی سعودیەکە گوتی: “هەندێک ئاماژەیان بەوەداوە کە ماسییەکی ڕاستەقینەیە و ملیۆنان ساڵ پێش ئێستا لە ناوچووە، بەڵام ئەمە بەو شێوەیە نییە، تەنیا بەردێکی لمە کە بە هۆی چەند فاکتەرێکەوە دروست بووە”.