دوای 20 ساڵ لە کوژرانی مەڕوە پیاوێک بە گومانی کوشتنەکەی دەستگیرکرا

بەیانی ئەمڕۆ پۆلیس پیاوێکیان بە گومانی ئەنجامدانی کوشتنی مەروە ئاگۆزی دەستگیر بکەن، کە ساڵی 2002 و 20 ساڵ پێش ئێستا لە مالمۆ کوژرابوو.

ئەو تەمەنی 18 ساڵ بووە کاتێ لەمانگی 12ی ساڵی 2002 ون بووە، پاشان لەمانگی 10ی ساڵی 2003دا، لە دارستانێکی دەرەوەی مالمۆ سەری بەبێ لاشەکەی دۆزیەوە، ماوەی چەند ساڵێکی خایاند بۆ ئەوەی تەرمەکەی لە شوێنێکی بیناسازی لە دەرەوەی لوند بدۆزرێتەوە، ئەوەش ساڵی 2017 بوو، کە بلدۆزەرەکان زەوییان هەڵکەند بۆ دروستکردنی ناوچەیەکی نیشتەجێبوون.

گومان دەکرێت لە 20 یان 21ی کانوونی یەکەمی 2002 مەروا لە شوقەکەی لە مالمۆ کوژرابێت، ئەمڕۆ پۆلیس رایگەیاند، کوڕێکیان دەستگیرکردووە بە گومانی کوشتنی کچەکە.

دوای ئەوەی سەری کچەکە دۆزرایەوە، هاوڕێ پێشووەکە و هاوڕێکانی تەقەیان لە ئافرەتە گەنجەکە کردووە و پارچەیان کردووە، بەڵام بەڵگەی تەواو لەسەر ئەمە نەبووە.

لێکۆڵینەوەکە بۆ چەندین ساڵ بەردەوام بوو، لەگەڵ هاوڕێیەکی پێشووی، کە ئێستا لە چلەکانی تەمەنیدایە و، هەر بە گومانلێکراوی سەرەکی مایەوە.

بەیانی ئەمڕۆ پۆلیس جارێکی دیکە دەستگیری کردووەتەوە، داواکاری گشتی تۆماس ئۆلفمیر بە ڕۆژنامەی ئێکسپرێسنی گوت: پۆلیس و داواکاری گشتی دووبارە کار لەسەر کەیسەکە دەکەن و، بەڵگەیەکی نوێی زارەکی و دیکە دەرکەوتوون، کە پێویستی لێپرسینەوە لە گومانلێکراوەکە پشتڕاست دەکاتەوە.

داواکارانی گشتی بڕیار دەدەن پێش کۆتایی هەفتە پیاوەکە لەبەردەم دادگا ئامادە بکرێت.

کارین بۆگیۆ، لێکۆڵەری سەرەکی لە تیمی کەیسە کۆنەکانی پۆلیس، وتی تیمەکە بە چڕی کاریان کردووە لە کاتی دۆزینەوەی پاشماوەکان لەساڵی 2017 و، لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا شێواز و ڕێبازی نوێ چڕتر کراوەتەوە، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد کە زانیاری شایەتحاڵی نوێ بەشێکی گرینگ بوون لە هۆکارەکانی دەستگیرکردنی گومانلێکراوەکە، “ئێمە دوو شایەتحاڵی نوێمان هەیە کە پێشتر لە لێکۆڵینەوەکاندا نەبوون”.

محەمەد ئاگووز باوکی مەروە، پێشتر باسی ئەوەی کردبوو کە ساڵانێکە لە پۆلیسەوە هیچ شتێک نابیستێت، ئەو ئێستا دڵخۆشە بەوەی کە پۆلیس سەرەداوی نوێی دەستکەوتووە.

ڕەنگە بە دڵت بن