مردن بە بەکتریای Staphylococcus بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە لە بەریتانیا، لەو شوێنەی کە مردنێکی نوێی منداڵێکی تەمەن 5 ساڵ تۆمارکراوە، ژمارەی گیان لەدەستدان ئێستا بۆ 9 منداڵ بەرزبۆتەوە.
منداڵێکی تەمەن 5 ساڵ لە ئیرلەندای باکوور، بەهۆی توشبوونی بە بەکتریای Staphylococcus کۆچی دوایی کرد، چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا، مردنی 8 منداڵی دیکەی بەهۆی توشبوونەکە تۆمار کرد، کە خوێندکاری قوتابخانەیەکی باشووری بەریتانیا بووە.
لە چەند مانگی ڕابردوودا ئەو بەکتریایە بڵاوبووەتەوە، لەگەڵ ئەوەی حکومەتی بەریتانیا دایک و باوکان ئاگادار دەکەنەوە، کە ئاگایان لە نیشانەکانی نەخۆشییەکە بێت لە منداڵەکانیان.
خزمەتگوزاری تەندروستی ئەو وڵاتە دەڵێ، کە بە باشی ئامادە بووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی سەرهەڵدانی بەکتریاکە، جەختیشی کردەوە کە هیچ دژە بایۆتیک نییە تا شەڕی ئەم گرفتە تەندروستییە بکات.
ئەم هەوکردنە دەبێتە هۆی ئازاری قوڕگ و وردە وردە بڵاو دەبێتەوە، کە بە هۆی پەیوەندی جەستەیی، یا پرژەی کۆکەوە دەگوازرێتەوە.
دەستەڵاتداران هۆشداریانداوە کە ئەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵەوە هەیە، ئەوانەی کە نەخۆشی ئایدزیان هەیە، ئەوانەی کە ستێرۆید بەکاردەهێنن، یان ئەوانەی نەخۆشی شەکرە، نەخۆشی دڵ، شێرپەنجەیان هەیە، لەگەڵ منداڵاندا بەرانبەر بەو بەکتریایە زۆر لاوازن.