لەبەر ئەم هۆکارە خوشک و برایەکی شاعیرێک دەڕفێندرێن

هێزەکانی ئێران خوشک و برایەکیان بەناوی حەسەن باقری و فەریبا باقری لە شاری مەلەکشاهی سەر بە پارێزگای ئیلام ڕفاند، هەروەها حسێن باقری “ژاکان باران” ئەندامێکی دیکەی ئەو بنەماڵەیە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە هەڕەشەی تیرۆرکردنی لێکراوە.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، خوشک و برایەک بە ناوەکانی، فەریبا باقری تەمەن ٣٥ ساڵ و، حەسەن باقری تەمەن ٣٨ ساڵ، لەلایەن هێزەکانەوە و بەمەبەستی بێدەنگکردنی ئەندامێکی دیکەی ئەو بنەماڵەیە بە ناوی، حسێن باقری، لە بەرانبەر ڕاپەڕینی خەڵکدا، بە بارمتە گیراون.

بەگوێرەی زانیارییەکان، ناوەندەکان هەڕەشەی گیانی و ماڵییان لە شاعیر و نووسەر حسێن باقری کردووە، ئەوەش بە تۆمەتی “زیانگەیاند بە بازاڕیان”.

ناوەندە سەرکوتکەرەکان هۆشداری وەرگرتنەوەی ناسنامەیان بە حەسەن و فەریبا باقری داوە.

جێی باسە، هەڕەشەی گیانی بۆ سەر شاعیری خاوەن پێداویستی تایبەت، ژاکان باران لە کاتێکدایە، کە ناوبراو چەند ساڵ پێش بەهۆی گوشار و دەستبەسەرکرانە یەک لە دوای یەکەکانی لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکان، بە ناچار ئێرانی بەجێهێشت و لە ئێستادا لە دەرەوەی ئێران نیشتەجێیە.

ڕەنگە بە دڵت بن