سوودە سەرسوڕهێنەرەکانی خەوتن لەژێر بەتانی قورسدا

توێژینەوەیەک دەریخستووە، خەوتن لەژێر بەتانییەک کێشی زۆربێ بەسوودە بۆ بڵاوکردنەوەی میلاتۆنین، هۆرمۆنی خەو بەرز دەکاتەوە.

خەوتن لەژێر بەتانیە قورسەکان یارمەتی کێشەی خەوتن و دڵەڕاوکێ دەدا، توێژینەوەکە دەریخستووە کە بەکارهێنانی بەتانی قورس، دەبێتە هۆی دەرچوونی زیاتری هۆرمۆنی مێلاتۆنین، کە کاردەکاتە سەر باشکردنی خەو، کە لەلایەن مێشکەوە بەرهەم دەهێنرێت.

نووسەری لێکۆڵینەوەکە کریستیان بێندیکت گوتی: “من چاوپێکەوتنم لەگەڵ چەندین پزیشکی منداڵان و چارەسەرکەرانی پیشەیی کردووە، کە دەربارەی کاریگەرییە سیحرییەکانی بەتانی قورسیان بە من وتووە”.

توێژەرەکان بۆ پێوانەکردنی گۆڕانکارییەکانی ئاستی هۆرمۆنیان وەرگرت، بە تێکڕایی بەرزبوونەوەی میلاتۆنین لەسەدا 32 بەرزتر بووە لەوانەی کە بەشداربوون و شەو بە بەتانییەکی قورسەوە نووستوون.

بینیدیکت، وتیشی: “هەستەکانی جەستە، بە فشاری نەرمی سەر پێست، دەتوانێت ئەو شوێنانەی مێشک چالاک بکات، کە دەتوانن کاریگەری لەسەر هۆڕمۆنی مێلاتۆنین هەبێت.

بەکارهێنانی فشاری نەرم لە ناوچە گەورەکانی جەستەدا، سیستەمی دەماری ئۆتۆنۆمیک چالاک دەکات، کە رێژەی دڵ، هەرسبوون، ڕێژەی هەناسەدان، و کردارەکانی دیکەش ڕێکدەخات.

ڕەنگە بە دڵت بن