کریستیانۆ ڕۆناڵدۆی ئەستێرەی پورتوگالی، واژۆکردنی بۆندی لەگەڵ یانەی ئەلنەسری سعودی ڕەتکردەوە، ڕۆژنامەی مارکای ئیسپانی، تەواوبوونی ڕێککەوتنی نێوان یاریزان و یانەکەی بە موچەی 2 کرۆن لەساڵێکدا پشتڕاستکردەوە.
پورتوگال دوێنێ بە 6-1 لە سویسرای بردەوە و، ڕۆناڵدۆش لەسەر کورسییەکە بوو و هیچ تایبەتمەندییەکی نەبوو، تا ئەوکاتەی تیمەکە بە 5-1 پێشەنگی بردەوە.
بوونی ئەستێرە بەناوبانگەکە لەسەر کورسییەکە تا خولەکی 73، مشتومڕێکی زۆری لێکەوتەوە، جەماوەریش لەنیوەی دووەمدا چەند جارێک ناوی ڕۆناڵدۆیان دەوتەوە و، گەورەترین هاندەریش لەیاریگای لوسایڵ هات، کاتێک 20 خولەک پێش کۆتایی جێگۆڕکی کرد.
کاتێک یارییەکە کۆتایی هات، ڕۆناڵدۆ بەخێرایی سوپاسی هاندەرانی کرد و، دواتر بە تەنیا چووە ژوورەوە بۆ ناو ژووری جل پۆشین، ئەمەش هەندێک پێشبینی بۆ هەبوونی ناکۆکی ناو تیمەکە کرد.
گۆنزالۆ ڕامۆس بە تەلەفزیۆنی 4 ی گوت: “ئەو (ڕۆناڵدۆ) قسە لەگەڵ من و هەموو کەسەکانی تیپەکە دەکات. ئەو سەرکردەی ئێمەیە و، هەمیشە هەوڵ دەدات یارمەتی هەمووان بدات”.
لەم چەند ڕۆژەی دواییدا ڕاپۆرت هەبوون کە گرێبەستێک لەنێوان ڕۆناڵدۆ و ئەلنەسری عەرەبستانی سعودیدا کراوە، بەڵام ڕۆناڵدۆ گوتی: “نەخێر، ئەوە ڕاست نییە”، ڕۆناڵدۆ لە ئێستادا یاری بۆ هیچ یانەیەک ناکات.