دەستگیرکردنی ئافرەتێک کە بەشێوەیەکی سەیر قاچاخی کردووە

دەستەڵاتداران ئافرەتێکیان دەستگیرکرد، دوای ئەوەی گومانیان لە دووگیانی بوونی نادروست هەبوو، دەکەوت فێڵێکە بۆ قاچاخبردنی شتومەک.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵییە ناوخۆییەکان، ئەو ژنە وتوویەتی پێنج مانگە دووگیانە، لە کۆتایی مانگی تشرینی دووەم دەستگیرکرا.

پۆلیس بۆی دەرکەوت کە دووگیانی ژنەکە فێڵێکە بۆ قاچاخبردنی سەدان ئامێری کۆمپیوتەر و ئایفۆن.

بەگوێرەی ڕاپۆرتە میدیاییە چینییەکان، قەبارەی گەورەیی سکی ژنەکە، سەرنجی چاودێرانی پاسپۆرتی راکێشاوە و، داوایان لێکردووە بە سکانەرەکدا تێپەڕێت، دواتر بۆیان دەرکەوت، کە ژنەکە دووگیان نییە، بەڵام ئەو شتەی لە سکی پلاستیکی دەچێت لەبەری کردبوو، 100 ئامێری کۆمپیوتەری ئینتێڵ و 9 ئایفۆنی تێدابووە.

دەستەڵاتداران ئەو ژنەیان بۆ دادگا گوازتەوە و ئاماژەیان بەوە کرد، کە چین چەندین هەوڵی قاچاخچێتی بە شێوازی “داهێنەرانە” تۆمار کردووە..

ڕەنگە بە دڵت بن