دادگایەکی ئەمەریکا داوای یاسایی ڕەتکردەوە بۆ دادگاییکردنی محەمەد بن سەلمانی شازادەی سعودیە، ئەوەش لە دۆسیەی تیرۆرکردنی جەمال خاشقچی ڕۆژنامەنووسی پێشووی سعودی.
دادوەر جۆن باتس وتی، کە دەرکردنی بڕیارەکە ئاسان نییە، بەڵام بن سەلمان وەک سەرۆکی دەوڵەتی سەربەخۆ سوودی لە بەرگرییەکی سیادی وەرگرتووە.
باتس بانگەشەکانی تێوەگلانی بن سەلمانی لە کەیسەکەدا بە “باوەڕپێکراو” وێنا کرد، بەڵام ئەوەشی خستەڕوو کە دەستەڵاتی تەواوی نییە بۆ هەڵوەشانەوەی بڕیارەکەی ئیدارەی ئەمەریکا بۆ دەستەبەرکردنی پارێزبەندی.
بایدن نیازی نییە مانگی داهاتوو لەگەڵ بن سەلمان کۆببێتەوە، بەشێوەیەکی ڕێکوپێک هەڵسوکەوت دەکات بۆ هەڵسەنگاندنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ سعودیە.
هاتیس چەنگیز، دەزگیرانی خاشقچی بە هاوکاری گرووپی دیموکراسیی -داون، لە دادگاکانی ئەمەریکا سکاڵای یاسایی مەدەنییان تۆمارکردووە.
خاشقچی لەساڵی 2018 لەکونسوڵخانەی سعودیە لەئەستەنبوڵ کوژرا، هەرچۆنێک بێت، سی ئای ئەی وتی، کە باوەڕ وایە ئێم بی ئێس دەستی هەبووە لە فەرمانی کوشتنیدا.
ئیدارەی ئەمەریکا نزیکەی 3 هەفتە لەمەوپێش بڕیاری خۆی لەسەر پارێزبەندی بن سەلمان دەرکرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا گوتیشی، لە دۆسیەکانی دادگادا، بن سەلمان سوود لە پارێزبەندی سیادی وەردەگرێت، بەهۆی ڕۆڵی نوێی وەک سەرۆکوەزیران.
سەلمان بن عەبدولعەزیزی پاشای سعودیە لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا بڕیاری دامەزراندنی شازادە محەمەدی وەک سەرۆکوەزیرانی شانشینەکە دەرکرد.
هاتیس چەنگیز، دەزگیرانی خاشقچی لە تویتەر نووسیویەتی، بەهۆی بڕیارەکەی دادگای ئەمەریکاوە، جەمال ئەمڕۆ جارێکی کوژرایەو.
باتس وتی کە داوای یاسایی مەدەنی لەلایەن ژنی خاشقچی و گرووپی داون، مشتومڕی بەهێز و باوەڕی پێشکەش کرد، کە بن سەلمان لە پشت تاوانەکەوەیە.
ئەوەشی خستەڕوو کە ناتوانێت لە پۆستی فەرمی ئیدارەی ئەمەریکا تێپەڕێت، کە بریتی بوو لەپەڕەی کەیسەکان، لە حەڤدەی مانگی ڕابردوو گەیشتبوو، هەرچەندە بن سەلمان تا چەند هەفتەیەک لەمەوبەر نەبووبووە سەرۆکوەزیرانی شانشینەکە.
لە بڕیاری 29 لاپەڕەییەکەدا، باتس گوتی، بانگەشە باوەڕپێکراوەکان سەبارەت بە کوشتنەکە، کاتی ڕاگەیاندنی بن سەلمان وەک سەرۆکوەزیران، هەروەها کاتی ڕاگەیاندنی فەرمیی پارێزبەندی بەڕێوبەرایەتییەکە وایلێکرد، کە ناڕەحەت بێت لە دەرکردنی بڕیارەکە، بەڵام هیچ رێیەکی دیکەی نەبووە.