شوێنەوارناسانی ئوسترالی لە بیابانی کوینزلەند، تەواوی ئێسکە سکێلێکی دەریاییەکی دێرینی گەورەی مل درێژیان دۆزییەوە، کە تەمەنی نزیکەی 100 ملیۆن ساڵ دەبێت.
توێژەرانی مۆزەخانەی کوینزلاند وتیان، کە “بلیسۆر”ی کۆن لە ناوچەی دووری مەککینلی دۆزراوەتەوە، دەتوانێت یارمەتی چارەسەری نهێنیەکانی پەیوەست بە پەرەسەندنی زیندەوەران لەسەر زەوی بدات.
دەربارەی دۆزینەوەکە، زانای مۆزەخانەی کوینزلاند ئیسپین کنوتسۆن لە لێدوانێکیدا گوتی: “ئێمە زۆر بە پەرۆش بووین کاتێ ئەم فۆسیلەمان بینی، وەک بەردی ڕۆزیتا لە مارین پالیۆنتۆلۆژیا وایە، چونکە دەتوانێت کلیلێک بێت بۆ ئاشکراکردنی هەمەجۆری و پەرەسەندنی پلاسۆرە مل درێژەکان لە سەردەمی کرێتاسیسی ئوسترالیادا”.
ئەوە یەکەم سەر و جەستەی ناسراوی ئیلاسمۆسۆری ئوسترالییە، پلایسۆرێک کە لە تەمەنی دایناسۆرەکاندا ژیاوە و لەکاتی کریتاسیسی سەرەتایدا سەرگەردان بووە، ئاژانسی هەواڵی یو بی ئای بڵاویکردەوە، ئەو لە 140 ملیۆن بۆ 100 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر لە دەریای ئیرۆمانگا ژیاوە”.
بەگوێرەی مۆزەخانەکە، زۆر دەگمەنە کە سەر و جەستەیەک پێکەوە بە تێپەڕینی ملیۆنان ساڵ مابێتەوە، چونکە ئەم پارچەنە بە شێوەیەکی ئاسایی دوای مردن جیادەبنەوە، ئەوەش بەهۆی درێژی و باریکی ملی ئەو ئاژەڵە.