ئێران: یەکەم بەشداربووی خۆپیشاندانەکانی لە سێدارەدا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئێران لە سێدارەدانی بەندکراوێکی بە تاوانی بەشداریکردنی لەخۆپیشاندانەکاندا راگەیاند.

چالاکوانان هۆشدارییان داوە لەوەی کە بەم زووانە کەسانی دیکەش لە سێدارە دەدرێن، چونکە داواکاری گشتی وڵاتەکە دەڵێن، بەلایەنی کەمەوە تا ئێستا حەوت کەس بە تۆمەتی بەشداریکردنیان لە خۆپیشاندانەکاندا، سزای لە سێدارەدانیان بەسەردا سەپێنراوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی هەواڵی میزانی ئێران، لە سێدارەدانی موحسین شاکاری دوای ئەوە هات، کە تۆمەتبارکراوە بە هێرشکردنە سەر ئەندامێکی هێزە ئەمنییەکان بە چەقۆیەک لە تاران.

ڕەنگە بە دڵت بن