دوای جێبەجێکردنی یەکەم سزای لە سێدارەدانی خۆپیشاندەرێک، یەکێتی ئەورپا داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی سزای لە سێدارەدانەکانی ئێران دەکات.
لە پەیوەندییەکی تەلەفونیدا، جوزیف بۆرێڵ بەرپرسی کاوباری سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا، لەگەڵ حسێن عبدول ئیلهانی وەزیری دەرەوەی ڕژێمی تاران، داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی سزای لە سێدارەدانەکان و سەرکوتکاری و ڕێزگرتنی مافە سەرەتاییەکانی هاوڵاتیانی لێکردووە.
ئەمە لە کاتێکدا دێت کە کەناڵی ئێران ئینتەرناشناڵ، ڕۆژی هەینی ئاشکرای کرد زانیاری بەدەست گەیشتووە، کە دادوەری ئێران بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی بەسیج، خۆپیشاندەرێک بە ناوی حسێن محەمەدی، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندراوە.
ڕاپۆرتەکانی ڕاگەیاندن دەڵێن، دەستەڵاتداران محەمەدیان بەبێ هیچ بەڵگەیەک لە ماڵەکەی دەستگیرکردووە، ئاماژەی بەوەدا کە خێزانەکەی لەژێر فشاری ئەمنیدان بۆ ئەوەی ڕێگریان لێبکەن لە قسەکردن لەگەڵ میدیاکاندا.
ڕژێمی تاران، ڕۆژی پێنجشەممە، بۆ یەکەمجار لە سەرەتای دەستپێکردنی خۆپیشاندانەکان، کە لە ناوەڕاستی مانگی نۆ ئێرانی هەژاندووە، یەکەم سزای لەسێدارەدانی پەیوەست بە خۆپیشاندانەکانی لەنێو شەپۆلێکی سەرکۆنەی بەرفراوانی نێودەوڵەتیدا جێبەجێکرد.
سایتی میزان ئۆنلاینی سەر بە دەزگای دادوەری ڕایگەیاند، موحسین شاکاری ئەو خۆپیشاندەرەی ڕۆژی 25ی نۆ، لە شەقامی ستارخانی تاران، کە ئەفسەرێکی ئەمنیشی بریندارکرد، بەیانی ئەمڕۆ لەسێدارەدرا.
شاکاری 23 ساڵ بە بریندارکردنی ئەندامێکی بەسیج تاوانبار کرا و، سزای لەسێدارەدانی بەسەردا سەپێندرا.
س,ح