ڕێکخراوە ناحکومییەکان (NGO Médecins Sans Frontières) ئیدانەی بارودۆخی نالەباری کۆچبەرانیان لەسەرجەم کامپەکانی دوورگەکانی یۆنان کرد، کە کۆچبەران بەهۆی نەبوونی ئازادی جووڵانەوە و چاودێری پزیشکی و، یارمەتی یاساییەوە دەناڵێنن، هاوکات کامپەکانیان وەک گرتووخانە وێناکردووە، کە ناتوانن چاودێریی سەرەتایی بۆ کۆچبەران دابین بکەن، بەوەش زیانە جەستەیی و دەروونییەکانیان زیاد بووە.
رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور (MSF)ئیدانەی کامپەکانی کرد، بەوپێیەی ئەو کۆچبەرانەی تێیدا دەژین لە مەترسیدان و، کامپەکان داخراون و کۆنترۆڵکراون، وەهیچ ئازادییەکی جوڵەیان نەهێشتووە، لەلایەکی دیکەشەوە نەبوونی چاودێری پزیشکی پێویست تا تەندروستی جەستەیی و دەروونیان مسۆگەر بکات، نییە.
ئەوان بە پێویستی دەزانن، کە دەستەڵات مەرجەکانی خانووبەرە پارێزراوەکانیان بۆ مسۆگەر بکەن، نیکۆلاس پاپاکریستۆمەر، سەرۆکی رێکخراوی پزیشکانی بێ سنوور لە یونان، بە ئاماژەکردن بە ناتەواویی کامپە داخراوەکانی کۆچبەران لە دوورگەکانی یونان، وتی: “خەڵک پێویستی بە ژینگەیەکی پارێزراو و مرۆڤدۆستانە هەیە، کە جۆرێک لە هاوخەمی بۆ کۆچبەران دابین بکات، بۆ ئەوەی داوای پەناهەندەیی خۆیان بکەن، بێ ئەوەی کە زیانێکی زیاتر بکێشن، وەک ئەوەی لەلایەن یاسای نێودەوڵەتی و ئەوروپی و نەتەوەییەوە پێشبینی کراوە.
سیاسەتی لە خۆگرتنێکی شەڕانگێزانە
رێکخراوەکە لە ڕاگەیەندراوێکی ڕۆژنامەوانیدا وتی: “یارمەتی پزیشکی و یاسایی بۆ داواکارییەکانی پەناهەندەیی لە دوورگەی سامۆس، وەک تەحەدایەک دەمێنێتەوە بۆ پەناخوازان و ئەو کۆچبەرانەی لە کامپەکانی پەنابەری زێرڤۆ گیریان خواردووە.
ئەوەشی وت: “ئەم کامپە وەک کامپەکانی دیکەی داخراوی کۆچبەران و پەناخوازان لە لۆرۆس و کۆس و، دوو کامپی زیادە بۆ کردنەوەیان و چیۆس لە ساڵی 2023دا، لە ئەنجامی سیاسەتی لەخۆگرتنێکی شەڕانگێزانەدایە، کە لەلایەن یەکێتی ئەوروپاوە پارەیان بۆ دابینکراوە، ئەمانە ئەو شوێنانەن کە خەڵک بەدوای سەلامەتیدا دەگەڕێن لە کاتێکدا چاوەڕێی پشکنینی داواکارییەکانیان دەکەن.
کۆچبەران کە دەگەنە یۆنان، زۆربەیان لە وڵاتانی بنچینەی خۆیان لەبەر ململانێ و چەوسانەوە هەڵدێن، زۆربەیان لە گەشتەکەیاندا تووشی توندوتیژی ترسناک بوونەتەوە و، کەچی لە کامپە داخراوەکانی یۆنانیش بەو شێوە نامرۆڤانەیە پێشوازیان لێ دەکرێت.
پاپاکریستۆمۆ، وتیشی: “خەڵکی زێرڤۆ دەڵێن، کە چۆن لە قاچاخچێتی مرۆڤ و دەستدرێژی سێکسی و زۆرەملێ و خراپ بەکارهێنانیان ڕزگاریان بووە و، هەندێکیش بینیویانە کە ئەندامانی خێزانەکەیان لەکاتی بەزۆر گەڕانەوەیان لەنێو کەشتیدا دەمرن”، وتیشی: “ئەم کامپانە وەک گرتووخانە وان، چونکە ناتوانن چاودێری سەرەتایی و پێداویستیەکانی کۆچبەران دابین بکەن”.
رێکخراوەکە، تێبینی کرد کە تەنیا ئەو کەسانەی کە کارتی ناسنامەیان هەیە بۆ داواکارییەکانی پەنابەری دەتوانن بچنە ژوورەوە و لە زێرڤۆ دەربچن، ڕێکخراوە ناحکومییەکان پێیانوایە کە هەموو ئەو کۆچبەرانەی تازە گەیشتوون، ئازادی جوڵەیان نییە دەستگیرکراون.
نەبوونی چاودێری تەندروستی
بەڕێوبەری پڕۆژەی رێکخراوەکە لە سامۆس وتی: “یەکەم خراپەی ئاشکرای ئەم کامپانە نەبوونی دەستگەیشتنە بە کارمەندانی تەندروستی، وە دەبێت ئەو ڕاستییە لەبەرچاو بگرین کە ئەم خەڵکانە بۆ ماوەیەکی زۆر بێ وەرگرتنی چاودێری پزیشکی دەمێننەوە” ئەوەشی وت: “لە مانگی شوباتی 2022 پزیشکەکان سەردانی سەنتەرەکەیان کرد، بەڵام تەنیا جاروبار بۆ چەند کاتژمێرێکی سنووردار بە کەمی پێداویستییەکان، وەک پزیشک بۆ دڵنیابوون لە پاڵپشتی پزیشکی سەرەتایی پێویست بۆ کۆچبەران دابین کراون، لە نیسانی 2022ەوە، رێکخراوەکە کلینیکێکی مۆبایلی هەیە و لە هەفتەیەکدا سێ جار دەچێتە زێرڤۆ.