دوای ئەوەی کچە خوێندکارێکی تەمەن 12 ساڵ، دەمانچەیەکی لەگەڵ خۆیدا هێنابووە قوتابخانەکەی، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکرا.
بەگوێرەی تەلەڤزیۆنی “فۆکس 35″، کچە خوێندکارەکە دەمانچەیەکی لەگەڵ خۆیدا بردۆتە قوتابخانە و دوای ئەوەی لەلایەن مامۆستاکانییەوە پێیزانراوە، پەیوەندیان بە پۆلیسەوە کردووە.
دواتر پۆلیس دەگەنە قوتابخانەکە و بینییان خوێندکارەکە دەمانچەی کڵۆک 48ی لەناو ساکەکەیدا بووە.
ئەو کچە لە تەمەنی کەمتر لە 18 ساڵە و بە تۆمەتی خاوەندارێتی نایاسایی چەک دەستگیر کرا.
قوتابخانەکە لەبەیاننامەیەکدا باسیان لەوەکردووە، کە لەگەڵ دەستەڵاتی یاسا لەسەر ئەو جۆرە ڕووداوانە کار دەکەن، بەردەوام لەگەڵ هاوبەشە جێبەجێکارەکانیان بۆ پێداچوونەوەی ئەو جۆرە ڕووداوانە و دڵنیابوون لەوەی کە سیاسەت و ڕێوشوێنەکانیان بۆ سەلامەتی و ئاسایشی قوتابخانەدا ڕەنگ دەداتەوە، کار دەکەن.