بەریتانیا: سەرۆکی باندێکی کۆچبەران بێ ئامادەبوونی ، سزای هەشت ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنرا

گەورەترین باندی بازرگانی کردن بە کۆچبەران بەبێ ئامادەبوونی سزای هەشت ساڵ زیندانیکردنی بەسەرداسەپێنرا ،تاوانبار بە تاوانی گواستنەوەی سەدان کۆچبەری نایاسایی بۆ بەریتانیا سزادراوە

ئاژانسی تاوانی نیشتمانی بەریتانیا سەرۆکی باندێکی بازرگانیکردنی بە کۆچبەران بە ناوی تاریق نامیق ،کە ئێستا ڕایکردووە ،بە بێ ئامادەبوونی سزای هەشت ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێنراوە
تاوانبار بەزنجیرەیەک تاوانی گواستنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی ،بەوەرگرتنی پارەیەکی زۆر و گێچڵکردن و بازرگانی کردن بەمرۆڤ لە نێویاندا مەترسی لەسەر ژیانی کۆچبەران دروستکردووە و هیچ بەهایەکی مرۆیی بەکارنەبردووە بە لە ڕێگای پلانکاری پڕ قازانج ،لە کواستنەوەی کۆچبەرانی نایاسایی لە وڵاتانی بەلقان بۆ وڵاتانی ڕۆژئاوا بە تایەبەت بۆ بەریتانیا دەستی هەبووە

لەمبارەوە تۆری هەواڵی بی بی سی لە زاری بەرپرسێکی باڵای پۆلیسی بەریتانیا ئاشکرای کرد ،کە نامیق سەرۆکی باندێکی بازرگانیکردن بە کۆچبەرانەوە بووە ، لە گەشتێکی پڕ مەترسی و وەرگرتنی پارەیەکی زۆر کۆچبەرانی نایاسایی لە وڵاتانی بەلقان بۆ ئەڵمانیا ،فەرەنسا و بەریتانیا گواستۆتەوە

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن