تاوانێکی گاڵتەجاڕی.. ئاسایش دەستێوەردانی کرد

وەزارەتی ناوخۆ بارودۆخی ڕووداوی “ئەبو کیان”ی ئاشکراکرد، کە بەهۆی ڕیکلامێکەوە شەپۆلێکی گاڵتەجاڕانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروست کرد، ئەوەش بۆ بەرزکردنەوەی فرۆشتنی ماددە جۆراوجۆرە هۆشبەرەکان بە ژمارە مۆبایلێکی تایبەت.

وەزارەتی ناوخۆی میسر لە پەیجی خۆی لە فەیسبووک، وردەکاری ڕووداوەکەی بڵاوکردووەتەوە، جگە لەو ڕێوشوێنە یاساییانەی سەبارەت بە ڕووداوەکە گیراونەتەبەر.

بەکارهێنەرانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە میسر ڕیکلامێکیان بۆ کەسێک بەناوی ئەبو کیان سەبارەت بە فرۆشتنی دەرمان کرد، کەرتی ئاسایشی گشتی بە بەشداری بەشی لێکۆڵینەوەی تاوانەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی مەنوفیە، توانیان ئەنجامدەری ڕووداوەکە دیاری بکەن و دەستگیری بکەن، دەرکەوت کە یەکێ بووە لە توخمە مەترسیدارە تاوانبارەکان بەناوی ئەبو کیان، کە لە ناوچەی مەنوفیە نیشتەجێیە.

دواتر توانیان دەست بەسەر6 کیلۆگرام حەشیش و بڕێک هیرۆین و 2 کیلۆگرام هایدرۆ و، چەکێک و ژمارەیەک فیشەک و بڕێک پارە و چەند مۆبایلێکی ناوبراودا بگرن.

ڕەنگە بە دڵت بن