پارێزگاری شاری لوهانسک سێرهی هایدای ڕایگەیاند، کە هێزەکانی ئۆکرانیا یەکێ لە بارەگاکانی گرووپی بەکرێگیراوی “واگنەر”ی ڕوسییان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بۆردومان کردووە.
هایدای ئاشکرای کرد، کە هۆتێلێکیان لە کادیڤکای لوهانسک کردۆتە ئامانج کە گرووپی واگنەری تێدابوون و، زیانی زۆریان لەو گرووپە داوە.
بەبۆچوونی شارەزایانی ڕۆژئاوا، گرووپی واگنەر کە لە بەرژەوەندی کرێملین کار دەکات، پارەیەکی زۆریان لە حکومەتی روسیاوە دابین دەکرێت.
گرووپەکە لەلایەن یاڤگنی پریگۆزین، دامەزراوە و، بە بەردەوامی تۆمەتبارکراوە بەتاوانی جەنگ و پێشێلکاری دژ بە مرۆڤایەتی.
جێی باسە، یەکەکانی واگنەر بەشدارییان لە شەڕەکانی کریمیا، سوریا، مالی و کۆماری ئەفریقای ناوەندی کردووە.