چەندین گەشتیار لە بەریتانیا و لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، ناچاربوون لەسەر زەوی فڕۆکەخانەکە بخەون، ئەوەش بەهۆی بارینی بەفرێکی زۆر، کە بووە هۆی دواخستن و هەڵوەشانەوەی چەندین گەشتی ئاسمانی.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی “سەن”ی بەریتانی، ئەو بەفرەی باریوە زیاتر لە 10 سانتیمەتری تێپەڕاندووە، لەکاتێکدا پلەی گەرما لە سکۆتلەندا بۆ نزیکەی 15 پلەی ژێر سفر دابەزیوە.
سەرنشینێکی فڕۆکەخانەی ستانسید لە قەراغی شاری لەندەن تویتێکی کردووە و نووسیویەتی: دەبوو دوێنێ گەشت بکەم، دواتر گەشتەکەم هەڵوەشێنرایەوە، بۆیە دەبوو لە ناوەڕاستی فڕۆکەخانە و لەسەر زەوی بخەوم.
سەرنشینێکی دیکە نیگەرانی خۆی بڕیوە و دەڵێ، بەفربارین بە ئەستووری ١٠ سانتیمەتر لەم وەرزەدا لە لەندەن، زۆر نییە تا وەها بڕیارێ بدرێت.
هەندێکی دیکە لە ڕێگایان بۆ بەریتانیا و گلەییان لە هەڵوەشاندنەوەی گەشتی ئاسمانی وەک یەکێک لە ڕۆمای ئیتالیا کرد و ناچار بوون لە هۆتێلەکان بمێننەوە.
فڕۆکەخانەی ستانسید ڕێگاکانی داخست و دواتر کرایەوە و، بەرپرسان ئەوەیان بۆ گەشتیارەکان ڕوون کردەوە، کە دەکرێت گەشتی زۆر هەڵبوەشێنرێنەوە و دوابکەون، ئەوەش بۆ پاراستنی گیانی گەشتیارانە.