ژمارەیەکی زۆر لە گەنجان ئارەزووی گەورەکردنی ماسولکەکانیان، بۆ ئەو مەبەستەش روو لە هۆڵەکانی وەرزشی دەکەن، بەڵام زۆربەیان پەنا دەبەنە بەر شێوازی زیانبەخش بۆ ئەوەی بگەنە خاوەن جەستەیەکی سەرسوڕهێنەر.
ڕۆژنامەی “واشنتن پۆست”ی ئەمەریکی، بڵاویکردۆتەوە، کە زانایان و پسپۆڕانی وەرزشی ترسیان لە زیادبوونی بەکارهێنانی دەرزی سترۆید و بەکارهێنانی دەرمانی دیکە هەیە بۆ زیادکردنی گەورەکردنی ماسولکە لەلایەن وەرزشوانانەوە، ئەوەش دەبێتە کەمکردنەوەی ڕێژەی چەوری، بێ گوێدانە پێداویستیەکانی لەش و مەترسی و بەرژەوەندییەکانی.
بەگوێرەی ڕۆژنامەکە، بێ پەنابردن بۆ دەرزی و تەواوکارەکانی، دەتواندرێت کەسێک ببێتە وەرزشوانێکی پڕۆفیشناڵ.
خواست بۆ هۆرمۆنەکان زیادبووە بەهۆی ناوبانگی تایبەتمەندییەکان و ستانداردەکان سەبارەت بە جەستەی خوازراو لە پیاواندا، کە جەستەیەکی گەورە خاوەن پشتێکی گەورەن و، لە بەرامبەردا خاوەن کەمەرێکی باریک و سکێکی تەواو تەختنم کە شەش ماسولکەی تێیدا دەردەکەون.
کاتێ پرسیار دەربارەی ئەگەری بردنەوەی وەرزشوانێک لەپاڵەوانێتییەکی لەشجوانی بەبێ تەواوکاری کرا، گاڵتەیان بەو پرسیارە کرد کە پێشنیاری ئەوە دەکەن کە بەتەواوی ئەستەمە.
توێژەری ئەمەریکی تایبەت بە بەکارهێنانی ئەوەی ناسراوە بە “ستێرۆیدی ئەنابۆلیک”، هاریسۆن پۆپ، کە ئەستەمە وەرزشوانێک خەڵاتی لەشجوانی لە ویلایەتە یەکگرتووەکان وەربگرێت، بەبێ ئەوەی دەرزی بەکار بهێنێت.
شارەزایان هۆشداری دەدەن کە زۆربەی هۆڕمۆنەکان دەبنە هۆی تێکچوونی جەستە و ئاڵۆزییەکان، لەوانەیە بگاتە ڕادەی مردن و نەخۆشییە مەترسیدارەکانی وەک جەڵتەی دڵ.
توێژەر بۆب ڕوونی کردەوە، کە بەکارهێنانی ستێرۆید بە بڕی سنووردار و گونجاو سەلامەتە، بەڵام ئەوەی زۆر بەکاربێنێت کێشە دروست دەکات.
مەترسییەکە زیاد دەبێت کاتێ وەرزشوانێک لەڕێگەی هاوڕێکانی، یا تەنانەت فرۆشیارانی بێ مۆڵەتەوە دەرزی بەکاردێنێت، وە لەوانەیە تێکەڵەکەیەک لەسەر بنەمای کلیپێکی بەناوبانگی یوتوب ئامادە بکات، بەبێ یارمەتی هیچ پسپۆڕێکی تەندروستی.
کاتێک ستێرۆیدێک و بەکارهێنەری تری سترۆید دەگاتە تەمەنی ناوەڕاست، ئەوکاتە هەست بە ئەنجامە خراپەکانی لە سیستمی دڵ و مێشکیدا دەکات.
ئۆنیدیکا ئیلیۆنزی، توێژەری بواری دڵناسی لە زانکۆی ئیندیانا، دووپاتی دەکاتەوە کە سترۆید و هۆڕمۆنەکانی دیکە، کاریگەری خراپیان لەسە دڵ هەیە.