لەکاتی لەدایک بوونی منداڵەکەی خیانەت لە ژنەکەی دەکات

ئەندازیارێکی تەمەن چل ساڵی، لە بەرامبەر پێدانی پارە بە ئافرەتێکی ئۆکرانی تا سێکسی لەگەڵ بکات، لەلایەن پۆلیسەوە گیراوە، ئەوەش لە کاتێکدا بووە، کە لە هەمان ڕۆژدا، هاوسەرەکەی منداڵی دووەمی لە نەخۆشخانە لەدایکبووە.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئەفتۆنبلادت، بەلایەنی کەمەوە 50 پیاو کە سێکسیان لە ژنانی ئۆکرانی کڕیوە دەستگیرکراون، ئەوەش لەوکاتەوەی بەهۆی جەنگەوە وڵاتەکەیان جێهێشتووە.

چۆنییەتی ئاشکرابوونی ئەو ئەندازیارە کە سێکسی لەو ئافرەتە ئۆکرانیە ئەوەبووە، کە پۆلیس چاودێری ئەو شوقەی لە ستۆکهۆڵم کردووە، کە ئافرەتە ئۆکرانییەکانی تێدا دەژی، کاتێ ئافرەتێک دێتە دەرەوە و سواری تەکسییەک دەبێت، ئیدی پۆلیس بەدوایدا دەڕۆن، تا تەکسیەکە لە ناوچەیەکی نیشتەجێبوون دەوەستێ و پیاوێکی تەمەن مامناوەند پێشوازی لێدەکات و دەیباتە ماڵەوە، پۆلیس لە پەنجەرەوە دەبینێ، کە کارێکی سێکسی دەکەن، ئیدی دەچنە ناو ماڵەکەوە.

پۆلیس دەبینێ کە منداڵێک لەسەر دۆشەکێک، کە دوو مەتر لەو شوێنەی باوکی سێکس لەگەڵ ژنەکە دەکات، خەوتووە.

پۆلیس پەیوەندی بەخزمەتگوزاری کۆمەڵایەتییەوە کرد بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ بارودۆخی منداڵەکە.

کاتێ پۆلیس پرسیاری لە پیاوەکە کرد کە چۆن دەتوانێت سێکس بکات، لە کاتێکدا منداڵەکەی چەند مەترێک لەولایەوە خەوتووە، ئەو وەڵامی داوەتەوە، کە کارێکی زۆر خراپی کردووە.

ژنەکە لە ماڵەوە نەبوو و پۆلیس بۆی دەرکەوت کە لە نەخۆشخانە بووە، بۆ ئەوەی دووەم منداڵی لەو پیاوە لەدایک بێت.

پیاوەکە بڕی ٢٠٠٠ کرۆنی بە ئافرەتە ئۆکرانییەکە داوە بۆ ماوەی نیو کاتژمێر لەگەڵیدابێت.

لێکۆڵینەوەکە دەریخست کە ئەو پیاوە ئەندازیارە و لە ساڵی 2021دا داهاتی 700 هەزار کرۆن بووە، لەسەر ئەو کارەی 36000 کرۆن سزای ماددی دراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن