دوای ئابڕووچونەکەی پەرلەمانی ئەوروپا بە پێدانی فیزای شینگن بە هاوڵاتیانی وڵاتێک ، پێداچوونەوە دەکرێت

دوای ئابڕووچونەکەی پەرلەمانی ئەوروپا پێداچوونەوە بە پێدانی فیزای شینگن بە هاوڵاتیانی ئەم وڵاتانە دەکرێت

ڕۆبێرتا مێتسۆلا سەرۆکی پەرلەمانی ئەوروپا دەڵێ، دیموکراسی ئەوروپا لەژێر هێرشدایە، لەنێو هەواڵی ئابڕووچوونێکی گەندەڵیدا، کە پەرلەمانی ئەوروپای هەژاند، گوایە دەوڵەتی قەتەر دەستی هەیە لە بەرتیلدان بە بەرپرسانی ئەوروپی لەپێناو بڕیارەکانی پەرلەمانی ئەوروپا بۆ بەرژەوەندی ئابووری و سیاسی ئەو وڵاتە.

لە سەرەتای دانیشتنی کردنەوەی پەرلەمان لە مانگی کانوونی یەکەم، میتسۆلا وتی: “ئەکتەرە خراپەکان کە پەیوەندیان بە دەوڵەتە دەستەڵاتدارەکانی سێیەمەوە هەیە، ڕێکخراوە ناحکومییەکان، یەکێتیەکان، تاکەکان، یاریدەدەرانیان، بە پێدانی بەرتیل وەک چەک بەکارهێناوە، ئەوەش بۆ ژێردەستەکردنی بڕیار و چالاکییەکانمان، بەڵام شکستیان هێناوە”.

جەختیشی لەوەکردەوە، دەبێ ئەو کەسانە لەوە تێبگەن، کە ڕووبەڕووی جێبەجێکردنی تەواوی یاسا دەبنەوە و دەستگیر دەکرێن.

میتسۆلا ئەوەشی خستەڕوو، لێکۆڵینەوەیەکی ناوخۆیی بۆ ئەو ڕاستیانە دەکات، کە پەیوەندییان بە پەرلەمانەوە هەیە، هاوکات کاریش بۆ توندترکردنەوەی سیستمەکانیان دەکرێت.

هەروەها ڕایگەیاند کە هەڵوێستی پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر دۆسیەی لێخۆشبوونی هاوڵاتیانی قەتەر و کوێت لە ڤیزای “شینگن” پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و، دەشڵێت: “بڕیار بوو ئەمڕۆ کردنەوەی دانوستانەکان ڕابگەیەنم، لەسەر ڕاپۆرتی لێخۆشبوونی ڤیزای شینگن لەگەڵ قەتەر و کوەیت، بەڵام لەبەر ڕۆشنایی لێکۆڵینەوەکان، دەبێت ئەم ڕاپۆرتە بگەڕێندرێتەوە بۆ لیژنەی پەیوەندیدار”.

ڕۆژی هەینی ڕابردوو داواکاری گشتی فیدڕاڵی بەلجیکا ڕایگەیاند، بۆ ماوەی دوو ساڵ پشکنەرانی پۆلیسی فیدراڵی وڵاتەکەی گومانیان لەوەکردووە، کە دەوڵەتێکی کەنداو کاریگەری لەسەر بڕیاری ئابووری و سیاسی پەرلەمانی ئەوروپا هەبووە، بەپێی رادیۆی خزمەتگوزاری گشتی ئاڕ تی بی ئێفی بەلجیکا و میدیاکانی دیکەی ئەوروپا، بەشێوەیەکی فراوان پێشنیار کرا، کە قەتەر دەوڵەتی کەنداوی تێوەگلاوە لە لێکۆڵینەوەکەدا.

ڕەنگە بە دڵت بن