لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەک کە نزیکەی ساڵ و نیوێکی خایاندووە، تۆڕێکی قاچاخچێتی کۆچبەران لەنێوان پورتوگال و فەرەنسا و ئەڵمانیا دەستگیرکران، ئەندامانی ئەو تۆڕە لە شاری بۆردۆی فەرەنسا سزای سێ بۆ پێنج ساڵ زیندانیکردن دران.
دادگای دادوەری بۆردیۆک، 11 کەس، کە زۆربەیان پاکستانی و هیندی بوون، بە تۆمەتی قاچاخچێتی بە کۆچبەرانەوە، سزا دران، کە کە توانیویانە زیاتر لە 1300 کۆچبەر بگەیەننە فەرەنسا و، لەورێیەشەوە 400 هەزار و 600 هەزار یۆرۆ پەیدا بکەن.
چوار پاکستانی لە شاری باسک دەستگیرکران و سزای پێنج ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێنرا، حەوتەکەی دیکەیان، کە بریتین لە نەتەوەی تۆگۆلیس و کەسێکی بەڕازیلی، شۆفێرانی ئەو ئۆتۆمبێلانەی کۆچبەران دەگوازنەوە، سزای زیندانیان بۆ ماوەی سێ ساڵ دران.
بەگوێرەی خەمڵاندنی لێکۆڵەران، تۆڕەکە 110 گەشتی ئاسمانی و زەمینیان لەنێوان پورتوگال و پاریس و ئەڵمانیا ئەنجامداوە، کە لە 1300 کۆچبەر و بە شێوەیەکی نایاسایی سنووری نێوان ئیسپانیا و فەرەنسایان تێپەڕاندووە.