لەبەر ئەم هۆکارە وڵاتێکی ئەوروپی رێگەی بە سەدان کۆچبەردا بچنە نێو وڵاتەکەیەوە

دەستەڵاتدارانی ئیتاڵیا ڕێگەیان بە سێ کەشتی ڕزگارکەردا، کە سەر بە ڕێکخراوە ناحکومییەکانن و لە دەریای ناوەڕاستدا کار دەکەن، تا لە بەندەرەکانیان 542 کۆچبەر داببەزێنن، ئەوەش بەهۆی خراپی بارودۆخی کەشوهەوا.

لەگەڵ خراپبوونی بارودۆخی کەشوهەوای دەریای ناوەڕاست و نزمبوونەوەی پلەی گەرمی، دەستەڵاتدارانی ئیتالیا، ڕێگەیان بە سێ کەشتی یارمەتی مرۆییدا کە لە بەندەرەکانیان لەنگەر بگرن و، زیاتر لە 540 کۆچبەر بچنە نیو وڵاتەکەیانەوە، کەلەلایەن ئەو کەشتییانەوە ڕزگارکرابوون.

سەرچاوەیەک لەوەزارەتی ناوخۆی ئیتالیا بەئاژانسی پەیامنێری ڕاگەیاند، لەڕووی کۆچەوە هیچ گۆڕانکارییەک رووی نەداوە، وەزارەت کە ئەو چوونە ژوورەوەی کەشتییانەی پەسەند کردووە، بەهۆی خراپی دۆخی کەشوهەوا بووە، کە مەترسی بۆ سەر کەشتییەکان هەبووە، ئەوە کارێکی مرۆیی بووە، نەک ئاسانکاری بۆ کۆچبەران.

ڕەنگە بە دڵت بن