واشنتۆن: 5 ملیۆن دۆلار دەداتە هەر کەسێ زانیاری لەسەر ئەبو ئەیمەنی میسریان پێ بدات

ئەمەریکا 5 ملیۆن دۆلار پاداشتی ڕاگەیاند بۆ هەر کەسێک، کە زانیاری لەسەر سەرکردەی باڵای ئەلقاعیدە، ئیبراهیم ئەلبەنا ناسراو بە ئەبو ئەیمەنی میسری بدات.

باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە یەمەن، لە لێدوانێکیدا کە لە ئەکاونتی تویتەرەکەیدا بڵاوی کردەوە گوتی: “بەرنامەی پاداشت بۆ دادپەروەری 5 ملیۆن دۆلار خەڵاتی ئەو کەسە دەکات، زانیاری دەربارەی ئیبراهیم بەنا کە بە ئەبو ئەیمەنی میسری ناسراوە بدات”.

هەروەها هاتووە: “بەننا سەرکردەیەکی باڵای ئەلقاعیدەیە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی، کە ئەمەریکا وەک ڕێکخراوێکی تیرۆریستی دەستنیشانی کردووە”.

ئەبو ئەیمەنی میسری، ئەندامی دامەزرێنەری قاعیدە بووە لە نیمچە دوورگەی عەرەبی، سەرکردایەتی کاروباری ئەمنی گرووپەکەی کردووە و، ڕێنمایی سەربازی و ئەمنی بۆ سەرکردەکانی گرووپەکە دابینکردووە.

جێی باسە، ئیبراهیم بەنا لە بێدەنگترین و غیابترین سەرکردەکانی قاعیدەیە، چونکە بە باپیری دەزگای هەواڵگری ئەلقاعیدە دادەنرێت.

ڕەنگە بە دڵت بن