زۆربەی کات لە وەرزی پایزدا ئیشی زیاتر هەیە، بۆیە ئەمە دەرفەتێکی باشە بۆ هەر کەسێک، کە بەدوای کارێکدا دەگەڕێت، یا بیر لە گۆڕینی کاری ئێستای خۆی دەکاتەوە.
- بەدواداچوون و چاودێریکردن
شوێنی بەتاڵی کار لە زۆر شوێندا بڵاو کراوەتەوە، بۆ ئەوەی شوێن هەموو ڕیکلامەکان بکەویت و کارێکی سەرنجڕاکێش لە دەست نەدەیت، دەتوانیت هەژمارێک لەسەر ئەو سایتانەی کە ڕیکلامی کار بڵاودەکەنەوە، بکەیتەوە، لەو ڕێگەیەوە هەرکاتێ ڕیکلامی نوێ بڵاوببنەوە، ئەوا ئاگانامەیەکتان دەست دەکەوێت، ئەم چارەسەرە زۆربەی کات گونجاوە بەتایبەتی بۆ ئەوانەی لە چەندین بواردا بەدوای کار دەگەڕێن.
- چاوەڕێی ئیلهام مەکە
گەڕان بەدوای کارێک پێویستی بە دیسپلین هەیە، تۆ بەڕێوەبەر و هاوکارت نییە چاوەڕێی ئەنجامەکان بکەیت، بۆ نموونە، لەوانەیە نووسینی دەستپێک دوا بخەیت، چونکە هەست بە ئیلهام ناکەیت، بەڵام چاوەڕێی ئەو هەستە مەکە و، ڕێگە بە کردارەکە بدەیت بۆ پێشەوە، دەست بکە بە نووسین، دواتر هەست بە هاتنی ئیلهام دەکەیت.
- شتێکی نوێ تاقی بکەوە
وێنەگرتنی ڤیدیۆیەک و پێشکەشکردنی وەک ژیاننامەیەک دیاردەیەکی باوە، ئەوە دەرفەتت پێ دەدا کە خۆت باشتر بناسێنیت وەک لە نووسین، ڤیدیۆکەت دەبێ وەک کورتەیەکی چەند خولەکیدا بێت، سەرنج بدە لەسەر کارامەیی و بەرژەوەندییەکانت و، پوختەیەکی کورت لە ئەزموونی کارەکەت باس بکە، ئەم ڤیدیۆیە ببەستەوە بە ئیمەیلەکانی گەڕانی کارەکەت.
- داوا لە کەسێک بکە کە چاو بە سی ڤیەکەتدا بخشێنێتەوە
دەریایەک هەیە لە چۆنێتی سەرچاوەکان کە دەتوانێت یارمەتیت بدا بۆ نووسینی دەستپێکەکەت و نامەی کەسی، بەڵام ئەگەر هەموو ڕۆژێک بۆ ئامادەکردنی ئەم دۆکیومێنتانە دانیشین، لەوانەیە ماندوو و بێزار بن، بۆیە داوا لە هاوڕێیەک، یا ئەندامانی خێزانەکەت بکە، کە بیانپشکنن، ئایا ئەوان پرسیار یا پێشنیاریان هەیە بۆ چاکردنی سیڤییەکەت، هەروەها دەتوانن ئیلهامبەخش بن بۆ بینینی سی ڤی کەسێکی دیکە.
- خۆت ئامادە بکە بۆ چاوپێکەوتنی کارەکە
لە ماوەی نەخۆشی کۆرۆنا، کۆمپانیاکان توانایان پەرەپێدا بۆ ئەنجامدانی چاوپێکەوتنی کاری ئۆنلاین، بەڵام ئێستا دۆخەکە وەک خۆی گەڕاوەتەوە و چاوپێکەوتنەکان ڕووبەڕوون، ئامادەبە بۆ چاوپێکەوتنەکە بە خوێندنەوەی دەربارەی کۆمپانیاکە و، ئەو کارەی کە بۆی بۆی دەڕۆیت، جلی گونجاو هەڵبژێرە بۆ چاوپێکەوتنەکە، لە چاوپێکەوتنەکەدا، تۆ دەبێ جوانتر لەبەر بکەیت لەوەی لە ڕۆژێکی کارکردنی ئاساییدا هەرجۆرە جلێک لەبەر دەکەیت.
6- خولێک وەربگرە، یا بەشداری لە چالاکییەکدا بکەن
ئەوە ئیلهامبەخش نییە بۆ گەڕان بەدوای کارێک بۆ ماوەی ٨ کاتژمێر لە ڕۆژێکدا، کەواتە ئەگەر هێشتا کارت نییە، کاتەکەت بەکاربێنە بۆ وەرگرتنی کۆرسێک، یا بەشداری کردن لە چالاکییەکی قازانج نەویست، جگە لە فێربوونی شتێکی نوێ، دەتوانیت پیشانی بدەیت کە تۆ کەسێکی وزەبەخشیت، ئەوەش ئەو کوالێتییەیە کە هەموو کۆمپانیاکان بەدوایدا دەگەڕێن.
- ئەگەر کارەکەت دەست نەکەوێت، بزانە بۆچی!
ئەگەر کۆمپانیاکە تۆی بانگهێشتی چاوپێکەوتن نەکرد، دوودڵ مەبە لەوەی کە پرسیار بکەیت بۆچی داواکارەکانی تریان هەڵبژاردووە، خاوەنکارەکەت لەوانەیە زانیاری بەنرخت بداتێ دەربارەی ئەو کارامەییەیم کە پێویستە بۆ بەدەستهێنانی کاری خەونەکەت، لەوانەیە بتوانیت ئەم کارامەییانە بەدەست بهێنیت، ئەوەش لەڕێگەی خولێکی ڕاهێنان، یا چالاکی خۆبەخشانە، جاری داهاتوو، کاتێ بۆ کارەکە داواکاری دەکەیت، لەوانەیە بۆ تۆ بێت!
8- گرینگی بەخۆت بدە
کۆتا، بەڵام بەلایەنی کەمەوە، لەوانەیە هەست بە قورسی بکەیت هەرکاتێک داوای کار دەکەیت و هیچ وەڵامێک بەدەست ناهێنیت، بۆیە دەبێ گرینگی بە خۆت بدەیت و، سەرنج لەسەر ئەو چالاکییانەی کە وزەی ئەرێنیت بۆ دابین دەکەن بدەیت، تەنانەت ئەگەر ئێستا کارت نییە، هەوڵ بدە ڕۆتینێکی ڕۆژانە ئەنجام بدەیت، هەموو ڕۆژێک کاتێکی دیاریکراو دابنێ بۆ داواکردنی کار، کات بۆ ڕۆیشتن، کات بۆ خواردن و زۆر شتی دیکە.