ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەران تەرمی 27 کۆچبەر کە چوار منداڵیان تێدابوو دۆزیوەتەوە و، بە خەمناک ناویان بردووە.
ڕێکخراوی نێودەوڵەتی کۆچبەرانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕایگەیاند، کە تەرمی 27 کۆچبەریان لە بیابانی چاد دۆزیوەتەوە، کە پێیانوایە بەهۆی تینوێتییەوە مردوون.
ئەو کۆچبەرانە نزیکەی ١٧ مانگ پێش ئێستا لە ناو پیکابێکدا شارۆچکەی مۆسۆری ناوەندی بیابانی چادیام جێهێشتووە، لەو باوەڕەدان کە بارهەڵگرەکە لە ناوەڕاستی بیاباندا ون بووە و، بەهۆی هۆکاری میکانیکییەوە شکاوە و، دواتر کۆچبەرەکان بەهۆی تینوێتییەوە گیانیان لەدەستداوە، کە لە نێویاندا چوار منداڵ هەبوون.
ئان کاترین شفەر، بەرپرسی ئەرکەکەی چاد، وتی: “ئێمە بە قوڵی خەمبارین لەو تراژیدیایە و، سەرەخۆشی و دڵگرانی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی کۆچبەران دەکەین”.
چاد وڵاتێکی سنووردارە لە ناوەڕاستی ئەفریقا، کە لەگەڵ لیبیا هاوسنوورە، کۆچبەرانی ئەفریقا، کە بە تەمای گەیشتن بە کەناری دەریای ناوەڕاستن، ئەو بیابانە بەکار دێنن.
ڕێکخراوەکە دەڵێت لەساڵی 2014ەوە مردن، یا دیارنەمانی زیاتر لە 5600 کەس لە بیاباندا دۆکیومێنتکراون، کە لە سەرەتای ساڵی 2022ەوە هەتا ئێستا، 149 کەس گیانیان لە دەستداوە.