چەند برایەک دەڕفێندرێن

لە درێژەی ڕەوتی دەستگیرکردن و ڕفاندنی بەربڵاوی هاوڵاتییانی کوردستان لەلایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە، دوو برای خەڵکی شاری قوروە و، دوو برای خەڵکی شاری کرماشان، هەروەها دوو برای خەڵکی شاری سنە، ڕفێندراون.

بەگوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو؛ ڕۆژی چوارشەممە، ١۶ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ (٧ی دیسەمبەری ٢٠٢٢)، سەعید محەمەدی، خەڵکی شاری قوروە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانەوە ڕفێندراوە و، برایەکی دیکەی ناوبراو بە ناوی ئومێد محەمەدی، پاش ئەوەی کە بە تەقەی ئەو هێزانە بە سەختی بریندار کرا و تووشی خوێنبەربوون بووە، ئەویشیان ڕفاندووە.

هەروەها لە هەفتەی سەرەتای مانگی سەرماوەزدا، هێزە جێگیرکراوەکانی کۆماری ئیسلامی لە شەقامی “شیرین”ی کرماشان، بە شەودا هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی دوو برا بە ناوەکانی، سەجاد جەمشیدی تەمەن ٢٧ ساڵ و، عیرفان جەمشیدی تەمەن ٢٣ ساڵ و ڕفاندوویانن.
بە وتەی سەرچاوەکان، ناوەندەکانی کۆماری ئیسلامی هەڕەشەیان لە دایک و باوکی ئەو دوو برایە کردووە، کە بە هیچ شێوەیەک نابێت هەواڵی ڕفاندنی منداڵەکانیان لە ڕاگەیاندنەکاندا بڵاوبکرێتەوە.

هەر لە درێژە ڕفاندنی هاوڵاتییانی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە، ڕۆژی شەممە، ٢١ی خەزەڵوەر، هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سنە، بەناوی هێرش فاتیحی لە شوێنی کارەکەی خۆی و، برایەکی

ڕەنگە بە دڵت بن