بانگەواز بۆ مانگرتن و خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکرێت

بانگەوازی سەرجەم چین و توێژەکانی تەواوی گەلانی ئێران بۆ خۆپیشاندان و مانگرتنی سەرتاسەری دژ بە توندوتیژی هێزە ئەمنییەکان و رەفتاری کاربەدەستان بە لە سێدارەدانی هاوڵاتیانی بەشداربوو لە خۆپیشاندانەکان، دەکرێت.

کەناڵی ئینتەرناشیۆنالی ئێرانی بڵاویکردەوە، کە داوایەکی فرە لایەنە و تەواوی چین و توێژەکانی گەلانی ئێران دەکرێت، تا هەستن بە مانگرتن و خۆپیشاندانی سەرتاسەری لە ڕۆژی دووشەممەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ، ئەوەش ودژ بە توندوتیژی و لەسێدارەدانی بەشداربووانی خۆپیشاندانەکانی ئەو وڵاتە.

بانگەوازەکە کە سایتی ئەلعەربییە بڵاوکردۆتەوە، داوای مانگرتن بە داخستنی دوکان و بازاڕ و شوێنەگشتییەکان و، نەچوونە سەرکار و گردبوونەوە لەسەر شەقامەکان بۆ بەردەوامی خۆپیشاندانەکان دەکرێت، دژی ڕەفتاری کاربەدەستانی ئێران و لەسێدارەدانی هاوڵاتیان، وەک چاوترساندن بەرامبەر ناڕازاییەتییەکانی گەلانی ئێران، کە ماوەی نزیکەی سێ مانگە دوای شەهیدکردنی کچە کوردی شاری سەقز ژینا ئەمینی تەمەن 22ساڵ، خۆپیشادان و ناڕەزاییەتییەکان تەواوی شارەکانی ئێرانی گرتەوە و، بەردەوامی هەیە.

بەگوێرەی هەواڵەکە، ئەوانەی واژۆیان لەسەر بانگەوازەکە کردووە، داوا لە لاوان، ژنان و خوێندکارانی زانکۆ و قوتابخانەکان و، کارمەندانی فەرمانگەکان، خاوەنی بازاڕ و دوکانەکانیان کردووە، کە نەچنە سەر کار و مانگرتنی گشتی ڕابگەیەنن.

هەروەها جەختیان کردۆتەوە: لە ڕۆژی دووشەممە 19ی 12تا چوارشەممە 21ی 12

درێژەی دەبێت.

نووسەرانی ئەم بانگەوازە، ئاماژەیان بە لەسێدارەدانی موحسین شاکاری و مەجید ڕەزا ڕەهنوەرد کردووە و ڕایانگەیاندووە: بۆ ئەوەی تاوانەکانی ڕژێم وەک لەسێدارەدان و سەرکوت و گرتن و دەستدرێژیکردن بوەستێنین و، بتوانین ئامانجی خۆپیشاندانەکان بە ڕوخانی ڕژێم و، سەرکەوتنی شۆڕش بە ئەنجام بگەیەنین.

س،ح

ڕەنگە بە دڵت بن