یۆنان: دەیان کۆچبەر و چەند قاچاخچییەک دەستگیر دەکات

پۆلیسی یۆنان دوای ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنی نزیکەی 100 کۆچبەر، چوار کەسیان بە تۆمەتی قاچاخچێتی دەستگیرکرد.

دەستەڵاتدارانی یۆنان، دەستگیرکردنی چوار کەسی بە ڕەگەز تورکیان بە گومانی قاچاخچێتی بە کۆچبەرانەوە ڕاگەیاند.

دوای ئەوەی بەلەمێک کە نزیکەی 100 کۆچبەری هەڵگرتبوو لە نزیک ئەسینا تووشی گرفت دەبێت، دەستگیر دەکرێن.

پاسەوانی کەناری یۆنانی گوتی، چوار کەسەکە لە نێو 97 کۆچبەردا بوون لەسەر کەشتییەکە، کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی دوورگەی کیا دەستگیرکراون، کە دەکەوێتە کەناری باشووری ڕۆژهەڵاتی ئەسینای پایتەختەوە.

سەبارەت بە باقی کۆچبەران، پاسەوانی کەنارەکان ئەوەیان خستەڕوو، کە ئەوان 32 پیاو و 22 ژن و 39 لاو بوون و، بریتی بوون لە میسری و ئەفغانی و سوری و سۆماڵی و عێراقی و فەلەستینی.

جێی باسە، بەلەمەکە لە ئیزمیری تورکیاوە رۆیشتووە بەرەو ئیتالیا، هەر یەک لەو کۆچبەرانەی لەسەر بەلەمەکە بوون، هەشت هەزار یۆرۆ پارەیان دا بە قاچاخچییەکان داوە.

ڕەنگە بە دڵت بن