باشترە لە گۆشت « سپێرۆلینا » خواردنێکی زۆر خۆش و دۆستی ژینگەیە

توێژینەوەیەکی نوێی زانستی ئەوەی دۆزیوەتەوە، کە رۆژانە خواردنی سپێرۆلینا، دەتوانێت تەندروستییەکی باش و گۆڕانی کەشوهەوای خاو بەرز بکاتەوە.

سپێرۆلینا بە خواردنی زۆر باش دادەنرێت، چونکە دەوڵەمەندە بە پڕۆتین، ئاسن و ترشی و چەوری بنەڕەتی.

بە بەراورد لەگەڵ گۆشتی مانگا، سپێرۆلینا هەڵبژاردنێکی خۆراکی تەندروستە و، جێگرەوەیەکی بەردەوامەی گۆشتە، چونکە پاشماوەیەکی ژینگەیی بچووکتر بەجێدەهێڵێت بە بەراورد بە بەرهەمە ئاژەڵییەکان، کە دەبنە هۆی دەرچوونی بڕێکی زۆری غازی میسان.

ڕووەکێکی جادوویی

نووسەرانی توێژینەوەکە لە قوتابخانەی ژینگەپارێزی زانکۆی ڕیچمانی ئیسرائیل، پێشنیاری جێگرەوەی “سپێرۆلینا” دەکەن بۆ گۆشت.

لە توێژینەوەکەدا کە لە گۆڤاری مارین بیۆتەکنۆلۆژیدا بڵاوکراوەتەوە، توێژەران ئاماژەیان بەوەداوە کە سپێرۆلینا خواردنێکە کە پشت بە فۆتۆسنتێس و ئۆکسیدی کاربۆن دەبەستێت بۆ وزە.

بە وتەی ئەو توێژەرانە بەرهەمهێنانی ئەو خۆراکە رووەکییە لە ئایسلەند گەشەیان کردووە و، یارمەتی دەرکردنی گازە گوڵخانەکانی کەشوهەواش دەدا و، کاریگەرییە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا کەم دەکاتەوە.

ئەساف تەزاکور، هاونووسەری توێژینەوەکە، وتی: “ئاسایشی خۆراک، گۆڕانی ئاو و هەوا و خۆگونجاندن لەگەڵ گۆڕانی ژینگەیی، دەتوانن لە ژەمەکانیان و لەبری گۆشت، سپێرۆلینای ئایسلاندی بچووک بخۆن.

ئەوەشی خسۆتەڕوو، کە لە گۆشت تەندروستترە و بەردەوامی ژینگەیی دابین دەکات، هەر گۆڕانێک کە دەمانەوێت لە جیهاندا بیبینین، دەبێت لە هەڵبژاردنی خواردنەکانماندا ڕەنگ بداتەوە.

جێی باسە، ساڵی 1974 لە کۆنگرەی نەتەوە یەکگرتووەکان، خۆراکی سێپرۆلینا وەک باشترین جۆی خواردن دەستنیشان کراوە.

ڕەنگە بە دڵت بن