سەرۆککۆماری ئەڵمانیا ملوانکەی خاچەخەڵاتی لێهاتووی دەبەخشێتە کوردێک

سەرۆککۆماری ئەڵمانیا، خەڵاتی ملوانکەی خاچەخەڵاتی لێهاتوویی وڵاتەکەی لە زانکۆیەکی ئەڵمانیا بە مەراسیمێکی تایبەت ببەخشێتە دکتۆرێکی کوردی دانیشتووی وڵاتەکەی، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانیش داواکارییەک ئاڕاستەی کوردانی ئەڵمانیا دەکات.

سەرۆککۆماری ئەڵمانیا، ملوانکەی خاچەخەڵاتی لێهاتوویی لەڕێی خاتوو ئولریکەگۆتەی ئەندامی ئەنجوومەنی پیرانی ئەو وڵاتە و، لە زانکۆی ئازادی ئەڵمانیا، ببەخشێتە دکتۆر فەریاد فازیل عومەر، کە بڕیارە کاتژمێر چواری پاش نیوەڕۆی رێککەوتی 21ی12ی2022 مەراسیمەکە بەڕێوەبچێت.

دکتۆر فەریاد خەڵکی باشووری کوردستانە و مامۆستای زانکۆی بەرلینی ئەڵمانیایە، هۆکاری بەخشینی خەڵاتەکەش پێی، بۆ بابەتی زانستی و پەروەردەیی دەگەڕێتەوە، کە ناوبراو تێیدا کارامە و جێ دەستی دیاری لەو وڵاتە هەبووە.

جێی باسە، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەرلین داوا لە کوردانی تاراوگە بە گشتی و، ئەڵمانیا بە تایبەت دەکات، کە لە رێککەوتی دیاریکراوی بەخشینی خەڵاتەکە، ئامادەی مەراسیمەکە بن، تا بە هەمووانەوە پیرۆزبایی گەرم ئاڕاستەی دکتۆر فەریاد فازیل عومەر بکەین، کە وەک کوردێک بووە خاوەن وەها خەڵاتێک.

کورتەیەک لە ژیاننامەی دکتۆر فەریاد:

دکتۆر فەریاد فازیل کوڕی عومەر ئاغای فەتاح ئاغایە

لە رێککەوتی 11ی9ی1950 لە گەڕەکی سەرشەقامی سلێمانی لەدایکبووە

کەسایەتییەکی نیشتیمانپەڕوەر بووە و رۆڵی لە نووسیندا هەبووە و، لە بواری ئەدەبیدا شرۆڤەکارێکی بە توانایە و، خاوەن چەندین کتێبی چاپکراوە و نوێترینیان شرۆڤەی شاکاری ئەحمەدی خانی-مەم و زین بووە

خاوەنی ئینستیتووتی خوێندنی کوردیە لە بەرلین، کە کتێبخانەکەی 30هەزار کتێب لە خۆ دەگرێت.


ڕەنگە بە دڵت بن