پزیشکێکی ئافرەت بەهۆی چارەسەکردنی خۆپیشاندەران ،لەلایەن هێزەئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی لە تاران دەکوژرێت ،هۆکاری گیانلەدەستدانی لەلایەن کاربەدەستان بەلاڕێدادەبرێت
ئایدا رۆسته‌می ئه‌و پزیشكه ئافره‌ته‌ی له تاران به‌ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس كوژرا، دیسان هۆكاری كوشتنه‌كه‌ی به‌لاڕێدا برا و ده‌زگای دادی وڵات به‌فه‌رمی بڵاوی كرده‌وه، ئه‌و پزیشكه له‌سه‌ر پردێك خۆی فڕێ داوه‌ته خواره‌وه و مردووه.
ته‌رمی ئایدا له كاتێكدا راده‌ستی خێزانه‌كه‌ی كراوه كه شوێنه‌واری ئه‌شكه‌نجه و لێدان به جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه. به‌گوێره‌ی رادیۆ فه‌ردا، فه‌رمان به پزیشكی داد كراوه كه ده‌ستكاری هۆكاری مردنی ئایدا بكات و بنووسێ به‌هۆی كه‌وتنه‌خواره‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
بنه‌ماڵه‌ی ئایدا ڕایانگەیاندووە، كاتێك ویستوویانه ته‌رمی كچه‌كه‌یان ببینن، بۆیان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌شكه‌نجه دراوه و ته‌نانه‌ت چاوی چه‌پی ته‌قیوه و شوێنه‌واری شكان و لێدان به جه‌سته‌یه‌وه دیار بووه.
به‌شێك له سه‌رچاوه‌كان هۆكاری ئه‌شكه‌نجه‌دانی ئایدایان بۆ ئه‌وه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه كه هاوكاری چاره‌سه‌ركردنی برینداره‌كانی كردووه.
ده‌زگای دادی ئێران سیناریۆیه‌كی نوێی داناوه و ڕایگەیاند، وادیاره ئه‌و كچه له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی ده‌مه‌قاڵه‌یان بووه و دواتر له‌سه‌ر پردێك خۆی فڕێ داوه‌ته خواره‌وه.
ده‌زگاكه له كاتێكدا ئه‌و درۆ و تۆمه‌ت و سیناریۆیانه بڵاو ده‌كاته‌وه، له ئێران هیچ كه‌سێك متمانه‌ی به هه‌واڵ و زانیارییه‌كانی ده‌زگای داد نییه، هه‌موو كه‌سێك ده‌زانێ كه ئه‌و پزیشكه گه‌نجه‌ش دوای ئه‌شكه‌نجه‌دان به ده‌ستی هێزه‌كانی پۆلیس و سوپای پاسداران، گیانی سپاردووه.
كه‌م نین ئه‌و خێزانانه‌ی كه رۆڵه‌كانیان له دوای گرتن به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه، گیراون و دواتر حكوومه‌ت گوشار ده‌خاته سه‌ر بنه‌ماڵه‌كانیان به مه‌رجێك ته‌رمه‌كه‌یان ده‌داته‌وه كه باس له هۆكاری مردنی نه‌كه‌ن، بڵێن به رووداوی هاتوچۆ یان كه‌وتنه خواره‌وه گیانی له ده‌ست داوه.
هه‌ر له چه‌ند رۆژی رابردوودا كچێكی ئه‌هوازیش له رووباری كارون دۆزرایه‌وه كه ئه‌ویش پێده‌چێت له ژێر ئه‌شكه‌نجه‌دا كوژرابێت، دواتر ته‌رمه‌كه‌ی خرابێته ناو رووباره‌وه.