چەکدارێک تەقە دەکات و چەند قوربانییەکی لێدەکەوێتەوە

دەستەڵاتداران ڕایانگەیاند، کە پێنج کەس لەلایەن چەکدارێکەوە لەناو یەکەیەکی نیشتەجێبوون کوژران و، دواتریش بکوژەکە لەلایەن هێزەکانی پۆلیسەوە کوژرایەوە.

سەرۆکی پۆلیسی ناوچەی یۆرک، جەیمس ماکسۆن دەڵێ، یەکێ لە پۆلیسەکان لەناو شوقەیەکی قەراغ ئۆنتاریۆ تەقەی لە چەکدارەکە کردووە و کوشتوویەتی.

دیمەنەکە ترسناک بوو، 6 کوژراو، کە یەکێکیان ئەنجامدەری تاوانەکە بووە و، پێنجەکەی دیکەشیان قوربانین، هاوکات حەوت کەسی دیکەش بە تەقەی چەکدارەکە برینداربوون و، گەیەندراونەتە نەخۆشخانە، چاوەڕوان دەکرێت زیندوو بمێنێن، بەوپێیەی برینەکانیان سووکە.

ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشیەتد پرێس بڵاویکردەوە، کە ئایا تەقەکەرەکە دانیشتووی بیناکەیە، ماک سوین وتی کە ئەو وردەکاری نیە لەسەر ئەوەی کە ئایا تەقەکەرەکە دانیشتووی بیناکە بووە، یا نا.

یەکەی لێکۆڵینەوەی تایبەتی ئۆنتاریۆ، لێکۆڵینەوەیەکی لە ڕووداوەکە دەستپێکردووە، لەکاتێکدا پۆلیس تۆمەتبارەکەیان نەناساندووە و ناوی کوژراوەکانیشیان ئاشکرا نەکردووە.

جێی باسە، تەقەی بەکۆمەڵ لە کەنەدا دەگمەنە و، تۆرۆنتۆ لە مێژە شانازی بە بوون بە یەکێ لە ئارامترین شارە گەورەکانی جیهان دەکات، بەڵام کەنەدییەکان بێزارن لەوەی، کە وەک ئەمەریکا نزیک ببنەوە لە توندوتیژی و بەکارهێنانی چەک.

ڕەنگە بە دڵت بن