ڕەخنە لە (شێخ میسی) دەگیرێت

ئەستێرەی ئەرجەنتین لیۆنێل میسی، کە لەکاتی ئاهەنگی جامی جیهانیدا لەلایەن میری قەتەرەوە عەبای کەنداوی کرایەبەر، مشتومڕی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا لێکەوتەوە.

لەکاتێکدا هەندێ لە بەکارهێنەرانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی عەرەب، نازناوی (شێخ میسی)یان پێبەخشی، ئەوەش دوای لەبەرکردنی عەباکە، زۆر کەس ئەمەیان بە جۆرێک لە رێزگرتن دۆزییەوە.

هەندێکی دیکە ڕەخنەیان لێگرت، کە لەبەرکردنی ئەو عەبایە، هی نەتەوەیەیەکی دیکەیە.

یاریزانی پێشووی ئەرجەنتین و بی بی سی پاندیت پابلۆ زابالێتا گوتی: “من پێم سەیرە بۆچی هیچ هۆکارێک نییە بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە”، وەک ڕۆژنامەی گاردیانی بەریتانی بڵاوی کردۆتەوە.

یاریزانی پێشووی ئینگلتەرا گاری لاینکەر بەڕۆژنامەی گوت: شەرمە کراسی هەڵبژاردەی خۆی بە بەرگێکی دیکە داپۆشێت.

یەکێ لەو ڕەخنانەی لەڕۆژنامەکانی ڕۆژئاوادا هەیە، ئەوەیە، کە فیفا کۆدی جلوبەرگی سەبارەت بەعەبایەوە پێشێلکردووە، لەکاتێکدا بە توندی یاریزانانی لە پۆشینی قۆڵی پەلکەزێڕینە قەدەغەکردبوو.

ڕەنگە بە دڵت بن