دادگای باڵای سوید ڕێگری لە ڕادەستکردنەوەی ڕۆژنامەنووس بولێنت کینزی تورکی کرد، کە لەلایەن دەستەڵاتدارانی تورکیاوە داواکراوە.
دادوەری دادگای باڵا پیتەر ئاسپ وتی: “ئاشکرایە کە ئاستەنگی زۆر هەیە بۆ ڕادەستکردن، چونکە ئەو تاوانانەی دراونەتە پاڵ رۆژنامەنووسەکە سیاسین”.
دەستەڵاتدارانی تورکیا بولێنت کینز بەوە تۆمەتبار دەکەن، کە بەشداری لە هەوڵی کودەتاکەی ساڵی 2016ی تورکیای کردووە و، بەشێکە لە بزووتنەوەی گولەن.
کینز دوای هەوڵی کودەتاکە لە تورکیا هەڵات، بەتایبەت لەوکاتەوەی لەساڵی 2015دا دەستگیرکرا، ئەوەش کە ڕەخنەی لە سەرۆککۆمار گرت.
ڕادەدەستکردنی داواکراوەکان بۆ ئەنقەرە یەکێکە لە داواکارییە سەرەکییەکانی تورکیا لەبەرامبەر ڕەزامەندیدان، تا سوید ببێتە ئەندامی ناتۆ.
دەربارەی بڕیارەکەی دادگای باڵا، کینز بە ئێس ڤی تی وت: “بێگومان من دڵخۆشم. بەڵام بڕیارەکە چاوەڕوان دەکرا”.
جێی باسە، ئەردۆغان ئەوەی ئاشکراکردووە، کە سوید بەڵێنی داوە زیاتر لە 73 کەس ڕادەستی ئەنقەرە بکاتەوە.